موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری وانى هەدەپە دەستی بە مانگرتن کرد
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتای وانی هەدەپە بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنى لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، بۆ ماوەى ٣ رۆژ دەستى بە مانگرتن کرد.
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتای وانی هەدەپە بۆ پشتیوانیکردن لە مانگرتنى لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، بۆ ماوەى ٣ رۆژ دەستى بە مانگرتن کرد.
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە ماوەى ٢٦ رۆژە لە زیندانى ئامەد دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن. پشتیوانییەکان لە لەیلا گیوڤەن رۆژ لە دوای رۆژ روو لە زیادبوون دەکات. ئەمڕۆش موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری وانى هەدەپە بۆ پشتیوانیکردن لە گیوڤەن لە بیناى هەدەپە لە شاری وان دەستی بە مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەى ٣ رۆژ کرد.
موعەزەز ئۆرهان لەبارەى مانگرتنەکەیەوە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیى ئەنجامدا. لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەکەدا یادیشەن کارابولاک هاوسەرۆکى هەدەپە لە وان، ئالای تارهان هاوسەرۆکى دەبەپە، ئەندامانى دایکانى ئاشتیى، چالاکوانانى تەڤگەری ژنانى ئازاد (تەژەئا - TJA) هاوسەرۆک شارەوانییەکان و هاوسەرۆکانى رێکخستنى شار و ناوچەکانی وان ئامادە بوون.
"ئێمە سەر بۆ فاشیزم دانانەوێنین"
موعەزەز ئۆرهان لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسییەکەدا رایگەیاند، لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتتاری جۆلەمێرگ ماوەى ٢٦ رۆژە لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیکردووە بە مانگرتن لە خواردن و بۆ پشتیوانى لە گیوڤەن و چالاکییەکەى دەکات و بۆ ئەوەش دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکات.
موعەزەز ئۆرهان راشیگەیاند "پۆلیس هێرشی کردووەتە سەر مانگرتوانى مێرسین و هاوڕێکانیان دەستیگرکردوون. بەڵام بە دڵنیاییەوە گەلی کورد و گەلانى تورکیا ئازاد دەبن. ئاشتى و دیموکراسیش بەدی دێت. لەبەر ئەوەش لێرە دەست بە مانگرتن لە خواردن بۆ ماوەى ٣ رۆژ دەکەم. بە دڵنیاییەوە فاشیزم تێکدەشکێت و ئازادی و دیموکراسی سەردەکەون".
موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری وانى هەدەپە ئەوەشى وت "سەر لە بەرامبەر فاشیزم و رژێمى دیکتاتۆری دانانەوێنین. تێکۆشانى ئیمە لە هەموو ئاست و گۆرەپانەکاندا درێژەى دەبێت. ئێمە خاوەنداری لە چالاکییەکەى بەڕێز لەیلا گیوڤەن دەکەن و تاوەکو هاتنەدیى داواکەى ئێمە درێژە بە چالاکییەکەکانمان دەدەین".
ر.م