میتینگی رەنجدەران لە ئامەد سەرەڕای رێگرییەکان بەڕێوە چوو

میتینگی پلاتفۆرمی رەنج و دیمۆکراسیی لە ئامەد بە مەبەستی بەدیهێنانی ژیانێکی شکۆمەندانە و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، بەڕێوە چوو. هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی تورک لە بەردەم بەرزکردنەوەی پانکارتەکانی دژی شەر، رێگرییان خستە بەردەم چالاکییەکە.

متینگەکە بە درشمی "بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و ئاشتیی کۆمەڵایەتی، دیمۆکراسیی بونیاد دەنێین" بەرێوە چوو.

کۆنفیدارسیۆنی سەندیکاکانی رەنجدەران و کۆنفیدارسیۆنی سەندیکاکانی رەنجدەرانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژووری ئەندازیارانی تورک و یەکێتی پزیشکانی تورک پشتیوانییان لە میتینگەکە کرد.

رەنجدەران لە چالاکییەکەدا، پانکارتی زمانی کورد و تورکیان بەرز کردەوە. بەڵام هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی تورک نەیانهێشت پانکاری "لە دژی شەڕ، ئاشتی" و "بە دانانی قەیوم و لەکارلابردن، ئێوە ناتوانن بێدەنگمان بکەن" و "رێگا نادەین بودجەی گەل پێشکێش بە شەڕ بکرێت" لە ناو میتینگەکەدا بەرز بکرێنەوە.

پانکارتی "نا بۆ شەڕ و وەرگرتنی سوو، نا بۆ خەرجی زیادەی و بودجەی رەنجدەران" دوای ئەوەی وشەی "شەڕ" بە چەقۆ لە پانکارتەکە لێکرایەوە، ئێنجا رێگا درا ببرێتە ناو میتینگەکەوە.

رەنجدەران بە دروشمی "بژی خۆڕاگریی رۆژئاوا، بژی خۆڕاگریی رەنجدەران" لە دوو قۆڵەوە هاتنە ناو میتینگەکەوە. بە پێی زانیارییەکان چالاک و رەنجدەرانی ١٤ شار بەشدارییان لە میتینگەکەدا کردووە.

هەر یەک لە سالیحا ئایدەنیز و کەسکین بایندیر هەردوو هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپەش بەشدارییان لە میتینگەکەدا کرد.

ز.ش