مەلەت: وان بووەتە شارێکی قەدەغەکراو

موراد مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، وان بووەتە شارێکی قەدەغەکراو و قەدەغەکە بە تەنها پەیوەندی بە پارێزگارەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە مێشکی دەسەلاتداری سیاسیەوە هەیە.

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە ٣ ساڵە لە وان بە شێوەیەکی ئەنقەست چالاکی و خۆپیشاندانی قەدەغەکردووە. قەدەغە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دەستیپێکرد و ١٥ ڕۆژ جارێک بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیک درێژ دەکرێتەوە. لەگەڵ قەدەغەدا، لە وان ڕووداوەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیادی کردووە. بە پێی ڕاپۆرتی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە وان ١٦٥٧ جار مافەکانی مرۆڤ پێشێلکراون.

موراد مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەلەی مافی مرۆڤ وەبیریهێنایەوە، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە تورکیا قەدەغە بەردەوامە و وتی، "لە وان و شارەکانی تری باکووری کوردستان بە بیانوی دۆخی نائاسایی قەدەغەکان بەردەوامن.

مەلەت ئاماژەی بەوەشدا،دوای ئەوەی کۆتایی بە دۆخی نائاسایی هێنرا، قەدەغە بە ئەنقەست بەردەوامە و ١٥ ڕۆژ جارێک بە فەرمانی پارێزگار درێژ دەکرێتەوە.

مەلەت ئەوەی خستەڕوو، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە زۆر پارێزگار لە  وان هاتن و چوون، بەڵام عەقلیەتی قەدەغەکار هیچ کاتێک نەگۆڕا و وتی، "لە ڕاستیدا قەدەغە بە تەنها بە پارێزگارەوە سنوردار نییە ، بەلکو قەدەغە لە مێشکی دەسەڵاتی سیاسیدایە. ئێمەش وەک بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ ئەم دۆخە هەموو کاتێک باس دەکەین."

'کاری دەسەلات بە تەنها قەدەغەیە'

مەلەت ڕاشیگەیاند، دەسەڵاتی سیاسی یەکێک لە کارەکانی کە گرنگی پێدەدات قەدەغەیە و وتی، "دەسەڵات دەیەوێت ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، بۆچوونی ئۆپۆزسیۆن و پارتە سیاسیەکان بێدەنگ بکات و وادەزانێت بەم شێوەیە سەرکەوتوو دەبێت. بەو شێوەیە ڕاگەیاندنەکانیش ئاستەنگ دەکات کە دەنگی گەلە. لە بەر ئەوەی ئێمە بە تەنها دەتوانین ڕاپۆرتەکانمان، قسەکانمان، پەیامەکانمان لە ڕێگەی میدیاوە ڕابگەیەنین. بەڵام ئەوانە هەمووی ئاستەنگکراون، قەدەغەکراون. گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی دەستوەردان لە لێدوانی ڕۆژنامەنووسی و چاوپێکەوتنەکانیشمان وەردەدەن."

'دەسەڵاتی سیاسی ئەمڕۆ، سبەینێ دەبێتە پارتێکی لۆکالی'

موراد مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ باسی ئەوەی کرد، لە شاری و هەرێم و هەموو تورکیا سیاسەتی قەدەغەکردن بەڕێوەدەبرێت، ئێمە دیموکراسی بۆ ویژدانی کۆمەڵگا بەجێدەهێڵین و وتی، "لە شارێک کە هەموو کاتێک قەدەغە بەردەوامە، دۆخەکە بە واتای 'یان بۆ من کار دەکەی، یان هیچ نیت' دێت. بەڵام دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت ، دەسەڵاتی سیاسی ئەمڕۆ، سبەینێ دەبێتە پارتێکی لۆکالی. بەو هۆیەوە داوا لە دەسەڵاتی سیاسی دەکەین، قەدەغەکانی تورکیا هەموویان هەڵگرن، تورکیا فێری ئاشتی و دیموکراسی بکەن."

ف.ق