ناسر یاگز ٧٣ ڕۆژلە مانگرتندایە

چالاکی مانگرتن لەخواردنی ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر دژ بە گۆشەگیریی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان ئۆجالان ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە، ناسر یاگز سوورە لەسەر مانگرتنەکەی تا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری.

ناسر یاگز، ئەندامی نوێنەرایەتی هەدەپە لە شاری هەولێر، لە دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨وە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی بێسنوور، ئەمڕۆ ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە و تا دەڕوات دۆخی تەندروستی خراپتر دەبێت.

ناسر یاگزجەختی لەوەکردەوە تا داخوازیەکانمان بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر بەڕێزئۆجالان جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان.

ناسر داوای لە ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان کرد، هاوکار وپاڵپشتی مانگرتوانی هەدەپە بن لە باشووری کوردستان بۆ ئەوەی گۆشەگیریی سەرئۆجالان کۆتایی بێت .

بارودۆخی تەندروستی، ناسرد زۆرخراپە و لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە دکتۆرەکان سەردانی دەکەن و چاودێریی دۆخی تەندروستی دەکەن، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخی تەندروستی بەرەو خراپیی دەچێت.

ک٠ش