ناسریاگز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په لەشاری هەولێری باشووری کوردستان كه ١٢٢ ڕۆژه به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت مانی له خواردن گرتووه، سه‌ره‌ڕای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، پێداگری له‌سه‌ربه‌رده‌وامبوون له چالاكییه‌كه‌ی ده‌كات.
هەتاکو دەڕوات باری تەندرووستی یاگز خراپتردەبێت، بەتایبەتی کێشەی بێ خەوی و بێ وزەیی باری تەندووستی ناسریازگ-ی خستووەتە مەترسییەوە، به‌ڵام وره‌ی به‌رزه و سوره له‌سه‌ربه‌رده‌وامی دان به مانگرتنه‌كه‌ی.
چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار له خواردن كه له بینای نوێنه‌رایه‌تیی هه‌ده‌په له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت له ڕۆژی ١٢٢هەمی خۆیدا به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆ گرووپی ٦١ هەمین نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت. هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه ١٢٢ ڕۆژه به‌شێوه‌یه‌كی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت مانی له خواردن گرتووه، سه‌ره‌ڕای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی، پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له چالاكییه‌كه‌ی ده‌كات.
مەخموور
چالاکی مانگرتن لە خواردنی بێ‌سنوور و بێ نۆبەتی فەدیلە تۆک ئەندامی کوردیناسیۆنی مەجلیسی عەشتار لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور ٦٢ڕۆژە بەردەوامە.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور)چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە رێکەوتی١٦ کانوونی دوویەمی ٢٠١٨وە دەستیپێکردووە، چالاکییەکە بە بەشداری گروپی ٣٣هەم بەردەوامە.
لە مەراسیمی وەرگرتنی نۆبەت لەلایەن گروپی ٣٣هەمینەوە، ئەحمەد ئۆزەر قسەی کرد و وتی، چالاکییەکە بەدڵنیاییەوە سەردەکەوێت، ئێمە بەچالاکییەکانی خۆمان هزری فاشیزم تێک دەشکێنین."
سلێمانی
چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لە ڕۆژی ٩٩هەمینی خۆیدایە و لەلایەن گروپی ٥٠هەمەوە بەردەوامە.
بەئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان گوڵباخ جەلال ئەندامی مەجلیسی هەرێمی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی ماوەی ٥ڕۆژە دەستی بەمانگرتن کردووە.
هەروەها فاتمە ئەحمەد خەڵکی گوندی تاتان-ی پێنجوێن کە ماوەی یەک هەفتەیە دەستی بەمانگرتن لەخواردن کردووە، لەگەل ژنانی گەنج بەردەوامە لەچالاکییەکەی.
هاوکات چالاکیی مانگرتن لەخواردنی هەرێم مەحموود لەڕۆژی ٢٨هەمین-ی خۆیدایە، و شیما عەدنان کە چالاکیی یەک مانگەی ڕاگەیاندبوو ماوی ٢٠ ڕۆژە لە مانگرتن لەخواردندایە."
ک-ش