ناسنامەی ئەودووگەنجە کوردە کە لەسەرسنوورەکانی رۆژهەڵات لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە کوژران ئاشکرا کرا

دوای ئەوەی کە پاساوانەکانی سەرسنووری باشووری کوردستان ڕایانگەیاند کە تەرمی دوو گەنجی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان-یان لە ناوچەی گەشتیاری ئاویسەری تەوێڵەی سەربە شاری هەڵەبجە دۆزیوەتەوە کەبە گولەی هێزەکانی ڕژیمی ئێران کوژراون.ئەمڕۆ ناسنامەی ئەودووگەنجە ئا

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند کە بەپێی ئەولێکۆڵینەوانەی کە ئەنجامدراوە ئەودوو گەنجە کوردەی خەلکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەستی هێزەکانی سەرسنووری رژیمی ئێران ولەناو خاکی ئێرانداکوژراون، هەربۆیە ئەوان ناتوانن وردەکاری زۆرتربدەن و تەرمی ئەو دووگەنجە رادەستی هێزەکانی ئێران کراوەتەوە.

ئەمرۆ ناسنامەی ئەودووگەنجە کوردە ئاشکراکرا. بەپێی ئەوزانیارییانەی کە لە سەرچاوەهەرێمییەکان وەرگیراوە  ناسنامەی ئەودووگەنجە  بیلال تحامی ١٩سالان و ئەیوب پاڵانی ١٨ سال تەمەن کە هەردوکیان خەلکی گوندی بۆمەلەرزەلێدراوی تەپەماران-ی سەرپێل-ی زەهاو ڕاگەیەنراوە.

دەوترێت ئەم دووگەنجە بەهۆی کاول بوونی گوندەکەیان لەبۆمەلەرزەکەی کرماشان و بێکاری لەناوچەکە بە هیوای دۆزینەوەی کاربەنیازبوون سەردانی باشووری کوردستان بکەن کە لەلایەن هێزەکانی سەرسنووری ڕژیمی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون.

ئەم دووگەنجە هیچ چەشنە کەل وپەلێکیان پێنەبووە وهێزەکانی ڕژیمی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەیان لێ کردوون. و تەرمەکەیان لەناوچەکە بەجی هێشتووە.

https://anfsorani.com/%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86/%D9%84%DB%95%D8%B3%DB%95%D8%B1-%D8%B3%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B1%DB%8C-%DA%95%DB%86%DA%98%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A7%D8%AA-%D8%AA%DB%95%D8%B1%D9%85%DB%8C-%D8%AF%D9%88%D9%88-%DA%AF%DB%95%D9%86%D8%AC%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D8%AF%DB%86%D8%B2%D8%B1%D8%A7%DB%8C%DB%95%D9%88%DB%95-6249

ک-ش