نامەکەی شەهید چیچەکی گەریلا کە بۆ هەڤاڵانی بە جێهێشتبوو

شەهید چیچەک کیچی گەریلای یەژا-ستار لە نامەیەکدا کە بەر لە شەهیدبوونی بۆ هەڤاڵانی بەجێهێشتبوو، دەڵیت:"سوێند و پەیمانی منە، من نە لە بەر هەست و نە لەبەر مردن، راناکەم. کاتی تۆڵەسەندنەوە هاتووە."

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری جەنگی هەفتانیندا لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە خۆڕاگریدان.

چیچەک کیچی گەریلای یەژا-ستار لە تەمەنی لاویدا شەهید بوو. لە نامەیەکدا کە بەر لە شەهیدبوونی بۆ هەڤاڵانی بەجێهێشت، دەڵێت:"چۆن دەبێت من بە روویەکی نا شەڕانگیز و جوان سەیری ئێوە بکەم."

شەهید چیچەک کیچی (گوڵ ساکچاک) لە تەمەنی لاویدا رووی راستەقینەی دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەری ناسی. شەهید چیچەک کە بەرگەی هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر گەلەکەی، نەگرت، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەیدا و رووی کردە شاخەکانی کوردستان.

هەموو رەنگێکی جەنگی هەفتانینی لە دڵی خۆیدا هەست پێدەکرد و جێی بۆ دەکردەوە. هەڤاڵانی چیچەک بەم شێوەیە باسی ئەو دەکەن:" لەسەر دەم و چاوی مەغدوریەتی خاکەکەی هەبوو. هەروەها جوانی گوڵی تێدا شاراوە بوو، هاوکات ئەمەی لەگەڵ هەموو کەسێک هاوبەشی پێدەکرد."

گەریلای یەژا-ستار شەهید چیچەک کیچی کە لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی گەریلاکانی کوردستان لە هەفتانین، لە دژی داگیرکاری شەهید بوو، بەر لە شەهیدبوونی، نامەیەکی بۆ هەڤاڵانی بەجێ هێشتبوو.

نامەیەکەی شەهید چیچەک بەم شێوەیەیە:

"ئیدی نامەوێت لە دوورەوە تەماشای دوژمن بکەم. زۆر گەڕام، ئیدی سەبرم نەماوە دوژمن لەسەر خاکەکەم یان بەسەر نامووسماندا بگەڕێت.

منیش شەڕڤانێکم، دەمەوێت شەڕ بکەم. پێویستە تۆڵە بسێنینەوە. من هەموو رۆژێک لە گەڵ مێژووەکەمدا گەورە دەبم.

سوێند و پەیمانی منە، من نە لە بەر هەست و نە لەبەر مردن، راناکەم. کاتی تۆڵەسەندنەوە هاتووە هەڤاڵ. ئیدی ناتوانم هەناسە بدەم، ئەگەر رق و کینەی ناخی خۆم دەر نەبڕم، گرێیەک کە لە گەروومدایە دەمخنکێنێت. ئەگەر ئەمە نەبێت، ئایا هێندە ئاسانە بتوانم ئێوە بە جێ بهێڵم...دەبێت دڵم سەربەرز بکەم. وەک تریش دەبێت بە پێشەنگ.

دەمەوێت وەکو ناوەکەم چیچەک (گوڵ) بم.

چۆن دەتوانم بە روویەکی نا شەڕانگێز و جوان تەماشاتان بکەم؟ لە بەرامبەر ئەو رەنجەی دەدرێت، ئێستا ئیدی نۆرەی ئێمەیە و من دەڕۆم. دەڕۆم و دەبم بە چیچەک (گوڵ). دەڕۆم و سەر لە نوێ دەڕوێم، بەرەو خۆڕ، بەرەو خۆرەکەمان دەڕۆین."

ز.ش