نەپەگە: رۆح و هەڵوێستى قارەمانانەى هەڤاڵ عەگید تاکە گەرەنتیی ئازادییە

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە) هەفتەى قارەمانیى پیرۆز کرد و رایگەیاند "رۆح و هەڵوێستى قارەمانانەى هاوڕێ عەگید تاکە گەرەنتیى ئازادیى گەلەکەمانە. هاوڕێ عەگید قارەمانێکى راستەقینەبوو، کە هەموو کات لەلایەن گەلەکەمانەوە یادی بەرز رادەگیرێت"

 

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى پاراستنى گەل (نەپەگە - NPG) بە بۆنەى هەفتەى قارەمانییەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى نەپەگە دا هاتووە "ژیانى ئازاد بۆ گەلان گەورەترین شکۆ و کەرامەتە و جوانترین هەڵوێستیشە. گەل و چین و پێکهاتە بندەستەکان، کە لە مێژوودا ئازاد نەبوون، لە سایەى داستانە گەورەکانى قارەمانییەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەو شکۆ گەورەیە. قارەمانى بە مانای ئەوەیە، کە بۆ ئازادیى گەلێک و بوون و ئازادیى وڵات لە ریزی پێشەوەى و پیشەوە بێت و بە قوڵی لە مەترسییەکانى سەر گەل تێبگات و بۆ چارەسەرکردنى رۆژە قورس و زەحمەتەکان بە زۆرترین ورە، بڕیارمەندی، جۆش و خرۆش و وزەوە لە پێشی پێشەوە بێت. لەبەر ئەوەش لە مێژووی ئازادیى گەلان دا جێگە و پێگەیەکى زۆر تایبەبت بۆ قارەمانەکان دانراوە. بۆیە رۆژانى قارەمانیى گەلێک نیشانەى بوون، بەرخودان و ئومێدى گەلێکە لە دژی زوڵم، داگیرکەری و سڕینەوە".

دەقی راگەیاندراوەکەى نەپەگە

"لە تێکۆشان و بەرخودانى ئاپۆیی دا هەفتەى قارەمانى ماناى هێنانەدیى تێکۆشانە بۆ رۆژانی ئازادی، بەرگری لە بوون، ژیانەوە و بەرخودان. گەلی کوردستان لە ٢١ ئاداردا رۆژی چالاکیى قارەمانیى گەورەی هەڤاڵ کاوەى هاوچەرخ (مەزڵوم دۆغان) تاوەکو ٢٨ی ئادار رۆژی شەهادەتى فەرماندەى نەمر هاوڕێ مەعسوم کۆکماز (عەگید) لە چیاى گابار وەک 'هەفتەى قارەمانى' پیرۆز دەکات. ئەو قارەمانانە، کە خۆیان فیدا کرد و بە تۆمارکردنى داستانى قارەمانى سەرکەوتنیان مسۆگەر کرد، بە رێزەوە یادیان بەرز رادەگرین.

رۆح و هەڵوێستى هاوڕێ عەگید تاکە گەرەنتیى ئازادییە

هەڵوێستیى قارەمانانەى فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ عەگید کە 'قارەمانى گەل و نەتەوەیە' بە شەڕی سەلماندنى بوونی گەلێک کە بەرەو لەناوچوون دەڕۆیشت، بووە هۆی ئەوە گەلەکەمان لە سڕینەوە زرگاری ببێت و سەرلەنوێ بژییەتەوە. هاوڕێ عەگید بڕواى ئەوەى سەلماند، کە دەبێت لە کوردستان تێکۆشانی گەریلاى ئەنجام بدرێت و پێشەنگایەتیشى بۆ ئەو تێکۆشانە کرد. ئەو میرات و نەریتە کە ئەو بۆ ئێمەى بەجێهێشت، راستیى کۆمەڵگە و ئەو کەسایەتییانەی خوڵقاند، کە بۆ ئازادى شەڕ دەکەن. ئافرێنەر و فەرماندەى گەورە بە هەڵمەتى ١٥ی تەباخی پیرۆزى هاوڕێ عەگید، هەڵوێستە بە دیسیپلینەکانى، ئازایەتى و بوێری، پێداگربوون و بە بڕیاربوون و بەهێزبوونی لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ، یەکێکە لە بناغە بنەڕەتییەکانى سەرکەوتن و بەرخودان. ئەو هەڵوێست و پێداگری و ورەیە کاریگەریى لەسەر هەموو کوردستان دروستکرد. لەسەر بنەماى رۆحی قارەمانانەى فەرماندە عەگید ئەمڕۆ گەلی کوردستان لە کەسایەتیى داعش دا گورزێکى قورسی لە دواکەوتویى دونیا دا، کە لە پێناو پاراستنى مرۆڤایەتی دا هەنگاوێکى گەورەى ناوە. بۆیە رۆح و هەڵوێستى قارەمانانەى هاوڕێ عەگید بووەتە تاکە گەرەنتیى ئازادى بۆ گەلەکەمان. ئەو قارەمانێکى راستەقینەیە، کە هەموو کات لەلایەن گەلەکەمانەوە بە رێزەوە یادی بەرز رادەگیرێت.  

حیزبمان پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بە رێبەرایەتیى سەرۆک ئاپۆ و بۆ داهاتوویەکى شکۆمەند – ئازاد-ی گەلەکەمان تێدەکۆشێت. هەموو زنجیرەکانى شەهادەتى وەرگەڕاند بۆ هەڵمەتێکى گەورە و بەو شێوەیە یادکردنەوەى و بەرز راگرتنى یادى شەهیدەکانمانى بەرزکردەوە بۆ بەرزترین ئاست. حیزبمان بەرامبەر بە شەهادەتى فەرماندەى هێژامان هاوڕێ عەگید لە چوارچێوەى ئەو نەریتە شۆڕشگێڕی و بەرخودێرییەدا بناغەى بە ئارتەش بوونی گەریلاى لە کوردستان دروستکرد و ئەو بە ئارتەش بوونەشی بە گەورەترین شێوە سپاردووە بە راستیى گەلی تێکۆشەرمان. لەسەر بنەماى رۆحی قارەمانیى عەگید و مەزڵومەکان هەزاران کوردستانى بەشداری ریزەکانى تێکۆشان بوون و بە تێکۆشانی بەردەوام و نەپساوەى خۆیان تێکۆشانی ئازادیى کوردستانیان گەیاندووەتە ئاستى سەرکەوتن. راستیى کوردان، کە لە شاخەکان، شار، دەشت، زیندان و لە هەموو شوێنێکدا لە تێکۆشاندان بە رۆحی تێکۆشانی عەگیدەکان و فیدایى بوونی ئاپۆیى زیلانەکان سەردەکەوێت و عەگیدەکان بە نەمری دەهێڵێتەوە.

لە دژی سیستمى گۆشەگیریى رژێمى ئاکەپە – مەهەپەی داگیرکەر و پاکتاوکار، کە بەسەر رێبەر ئاپۆیاندا سەپاندووە، چالاکیى مانگرتن بە پێشەنگایەتیى شۆڕشگێڕێ هێژا لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) وەرگەڕاوە بۆ هەڵمەتى "کۆتایى بە گۆشەگیرى دەهێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەین'. فیدایى بوون لەو هەڵمەتەدا خۆی سەلماند و لە کەسایەتیى زولکوف گەزەن، ئایتەن بەچەت، زەهرا ساغلام، مەدیا چنار و ئوغور شاکار دا قارەمانییان ئافراند. لە هەفتەى قارەمانیى ٢٠١٩دا رۆخی عەگیدیان بەرزکردەوە و لە ئێستاوە مزگێنى و مژدەى سەرکەوتنیان پێداوین.

لە رێپێوانى ئازادی دا خاوەنداری لە یادی عەگیدەکان دەکەین

ئێمەی شوێنکەوتەى فەرماندەى گەورە هاوڕێ عەگید، گەریلاکانى ئازادیى کوردستان بە رۆحی فیدایى و بە پێداگرییەوە کە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى فەرماندەیى دا پەسەند کرا، دەبینە وەڵامدەرەوەى قۆناغەکە.

لەسەر بنەمای پرۆژەى سەرلەنوێ بونیاتنانەوە، هێڵی گەریلای نوێ و هاوچەرخ بەدی دەهێنین. لە رێپێوانى سەرکەوتن دا یاد و رۆحی عەگیدەکان دەکەینە بناغەى رێپێوانەکەمان.

بە بۆنەى ٣٣هەمین ساڵیادى شەهادەتە گەورەکەوە، لە کەسایەتیى فەرماندەى نەمر هاوڕێ عەگید دا ئێمە یادی هەموو شەهیدەکانمان بە بەرزی رادەگرین و یادیان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین، کە بە پێداگری و بڕیارمەندی و کولتوری سەربازی، کە عەگیدەکان ئافراندوییانە، بە بەردەوامی رێنیشاندەری ئێمە دەبن. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە هەفتەى قارەمانى لە گەلەکەمان و هەموو هاوڕێیان کە لەسەر بنەماى هێڵی عەگیدەکان تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین".

ر.م