نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ههرێمی زاپ کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بەهۆی چالاکی چەلێ، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ههرێمی زاپ کرد.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بەهۆی چالاکی چەلێ، پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ههرێمی زاپ کرد.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا لە چەلێ پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"ئەو چالاکیەکەی کە لە ٣٠ی ئایاردا لە گۆرەپانی تەپێ هاکانی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی هێزەکانی داگیرکەری تورک بە ڕێباز و تەکنیکی خۆخزاندنە ناو هێزەکانی داگیرکەران ئەنجامدرا، چالاکیەکێ ئەنجامگیر و سەرکەوتوو بوو.
لە جێگایەک کە دوژمن تێیایدا زۆر هەستی بە ئاسایش دەکرد و بڕوای بە خۆی بوو، ئەو چالاکیەی کە ئێوە بە ڕۆژکردتان و هێزەکانتان خۆیان خزاندە ناو سەنگەرەکانی دوژمن، چەکی دوژمنیان بەدەستهێنا و بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کشانەوە، چالاکیەک بوو کە دوژمنی هەژاند.
لەبەر ئەم چالاکیە کە لە ڕووی تاکتیکی و تەکنیکیەوە چالاکیەکی سەرکەوتوو و ئەنجامگیر بوو، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هێزەکانی ههرێمی زاپ و ئەو یەکینەیە دەکەین کە چالاکی ئەنجامدا و هیوادارین بەم شێوەیە هەنگاوە سەرکەوتووەکان بەردەوام بن.
لەم کاتە گرنگە و مێژووییەی تێکۆشانماندا، ئێمە بڕوامان وایە کە هێزەکانتان لەو ههرێمه سەرکەوتنی گەورە بەدەستدەهێنن، لەسەر ئەم بناغەیە خۆشەویستی و ڕێزی خۆمان پێشکەشی ئێوە و هەموو هێزی ههرێمهکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."
ف.ق