هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر دەستگیرکرا

نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە قەیوم لە جێگەی دانرابوو، دەستگیرکرا.

لە ناوچەی قۆسەری مێردین سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی نیلوفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە ٤ی تشرینی دووەم قەیوم لە جێگاکەی دانرابوو و  دەستگیرکرا. لە لایەکی تر  دیلبەر سولهان جێگری هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەریش دەستگیرکرا.

ئاشکرا بوو ییڵماز و سولهان لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەی داواکاری گشتی مێردیندا دەستگیرکراون و بۆ بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی مێردین گواسترانەوە.

بەرپرسانی دەوڵەت هیچ زانیاریەکیان لەبارەی ییڵماز و سولهان بە پارێزەرەکان نەداوە.

لە لایەکی تر پۆلیسی تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی زەینی ئیپەک هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر و لەبەرئەوەی لە ماڵەوە نەبووە، دەستگیرنەکراوە.

ف.ق