هاوشارەوانی کارازێ ئازاد نەکرا

بڕیاری مانەوە لە زیندان بۆ ڕۆژدا نازلیر هاوشارەوانی کارازێ دەرکرا، کە پێشتر پلەکەی وەکو هاوسەرۆکی شارەوانی داگیرکرابوو.

بەتۆمەتی"ئەندامێتی ڕێکخستن" ڕۆژدا نازلیر، لە هاوسەرۆکی شارەوانی کارازێ دوورخرابوویەوەو دادگا دۆزی تایبەتی لەسەر کردۆتەوەو یەکەمین دانیشتنی دۆسیەکەی لە ١١مین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

ڕۆژدا کە لە زیندانی ژنانی بونیان لە کەیسەریێ دایە، بە دیمەن بەشداری دانیشتنەکەی کرد.

ڕەسول تاموری پارێزەر ڕایگەیاند، شاندی دادگا بێ لایەن نین و داواکارییەکانی دادوەر ڕەتدەکەنەوە.

دادگا بڕیاری هێشتنەوەی لە زیندان بۆ ڕۆژدا نازلیر دەرکرد و دانیشتنەکە بۆ ٢٠ی نیسانی داهاتوو دواخرا.