لە شەنگال بەچالاکییەک بڕیارەکەی ئەمریکا لەسەر٣ کادری پیشەنگی پەکەکە ئیدانەکرا. لە سەر ئەم بابەتە، ئەنجومەن، ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال بە ڕاگەیەندراوێک ئەو بڕیارەیان بە توندی ئیدانە کرد.
دەوی بەیاننامەکە:
ئێمە وەک ئەنجومەن، ڕێکخراو و دامەزراوەکانی شەنگال، بڕیارەکەی ئەمریکا لە سەرهەرسێ شۆڕشگێڕی گەلی کورد بە توندی شەرمەزار و ڕیسوا دەکەین.
لە کاتی هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٤ و بە تایبەت لە کاتی فەرمانەکە، وەک گەلی ئێزدی هەڵوێستی ئەمریکا-مان بینی، ئێستاش هەڵوێستی ئەمریکا لە دژی ئەو سێ شۆڕشگێرە دەبینین.
ئەمریکا تا ئێستا بەرامبەر هێرش لەسەر گەلی ئێمە هیچ هەڵوێستیکی نیشان نەداوە، بەڵام لە سایەی هزری ئازاد و تێکوشینی هەرسێ ڕێبەری پەکەکە و کەجەکە، گەلەکەمان تێکوشینێکی بێوینەی بەڕێوەبرد، لە پێناو ئازادکردنی کچان و دایکانمان، دەیان شەهیدیان داوە.
ئەمریکا دەیتوانی لە جێگەی دەرکردنی ئاوا بڕیارێک، سەرنج بداتە سەر ڕزگارکردنی دەیان هەزار مرۆڤ لە فەرمانەکە ساڵی ٢٠١٤ بەسەر گەلی ئێزدی هات.
جارێکی دیکە وەک گەلی شەنگال، بە تەواوی دامەزراوەکانییەوە، ڕایدەگەیەنین، کە ئەو بڕیارە دەکەوێتە خزمەتی دوژمنانی گەلی کورد و بە تایبەت دوژمنانی گەلی ئێزدی.
بە هەموو هێزی خومانەوە لە گەڵ هزری ئازادی و شۆڕشگێرەکانی خۆمان دەمینین، ئەو بڕیارە تێکوشانمان لاواز ناکات، بە پێچەوانە بەهێزی ەکات.
ک-ش