هاوپەیمانی کورد – عەرەب بۆ دیموکراتبوونی هەرێمەکە چارەنووسسازە

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە:  هاوپەیمانی کورد – عەرەب بۆ دیموکراتبوونی هەرێمەکە چارەنووسازە. دیموکراتبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەهێزبوون و هێشتنەوەی هاوپەیمانی کورد – عەرەب دەبێت.

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە سەرەتای بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیدا، دووەمین ساڵیادی داگیرکەری عەفرینی وەبیرهێنایەوە و ڕایگەیاند، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ٢٠ی دووەمی ٢٠١٨ دا لەدژی عەفرین پلانێکی نێودەوڵەتی بوو و بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەم و ١٥ی شوبات بوو.

لە عەفرین سیستمی چەتەیەیان دروست کرد

هۆزات ڕایگەیاند، لە عەفرین لەو ڕۆژەوەی داگیرکراوە و تا ئێستا، چەتەکانی ئەلنوسرە و داعش کە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک وەردەگرن، کۆمەڵکوژی دڕندانە، ئەشکەنجە و تاڵان بەڕێوەدەبەن و وتی، "مێژوو، جۆگرافیا، میراسی کلتوری عەفرین بە دەستی ئەو چەتانە تاڵاندەکرێت. سروشت و دارستانەکانی دەسووتێنرێت. چەم و ڕووبارەکانی وشک دەکرێن. دیمۆگرافی دەگۆڕن. ئەوە هەمووی لە بەرامبەر چاوی جیهان بە فەرمانی ڕووسیا و ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت. بە پشتگیری ئەو هێزانە سیستمی دیموکراتیک لە عەفرین لەناوبرا و لە جێگەی سیستمی چەتەگەریان دروست کرد. بە تەنیا دەوڵەتێکیش بەرامبەر ئەوە نەوەستایەوە.

پێویستە گەلەکەمان و هێزە پێشەنگەکان بە تێکۆشانی خۆیان وابکەن کە گەلانی جیهان و دەوڵەت لەدژی سیاسەتی قێزەون هەڵوێست وەربگرن. تێکۆشان بۆ ئازادکردنی عەفرین پێویستە فراوان بکرێت وو بەردەوام بێت."

هۆزات وەبیریهێنایەوە کە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا هێرشەکان بۆ داگیرکردنی سەرێکانی و گرێ سپی دەستپێکران و وتی، "داگیرکردنی ڕۆژئاوا هێرشێکە بۆ تەسفیەکردنی تەواوی سیستمی خۆسەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. بەم هێرشە هەوڵیاندا برایەتی گەلان و یەکێتی دیموکراتیک پارچە بکەن. بە بەرخۆدانی گەورەی دژی داگیرکەری هەندێک پلانی داگیرکەری پووچەڵکرانەوە و دەبینرێت دەیانەوێت بەردەوامی بە پلانی داگیرکەری و تەسفیەکردن بدەن. هێرشی داگیرکەری ٩ی تشرینی یەکەم بێوەستان بەردەوامن. ئەمریکا و رووسیا پشتگیری خۆیان بۆ دەوڵەتی تورک بەردەوامی پێدەدەن. لە کۆبوونەوەکانی تورکیا – ڕووسیا و تورکیا – ئەمریکادا کە لە مانگی کانونی دووەمدا ئەنجامدران دەردەکەوێت هەوڵی پلانی نوێ دەدەن. ئەو هێزانە هەوڵ دەدەن شەڕی عەرەب و کورد دروست بکەن. هاوپەیمانی کورد – عەرەب وایکردووە کە تا ئێستا پلانە قێزەونەکان بووچەڵببنەوە.

تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتن

ئەمریکا لە ڕێگەی تورکیاوە کە ئەندامی ناتۆیە دەیەوێت سوریا دیزاین بکات. خۆی دەسپیرێتە تورکیا و بەم شێوەیە دەیەوێت لە سوریا بمینێت و لە دیزاینکردنی سوریادا کاریگەری هەبێت. ئەمریکا و تورکیا لەم ڕووەوە رێککەوتوون. لەبەرئەوەش ئەمریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا بە شێوەیەکی چالاک پشتگیری پلانەکانی تورکیا لە ئیدلب دەکەن. تورکیا هەوڵ دەدات لە ئیدلب پلانەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات.

هۆزات ئاماژەی بە هەڵوێستی ڕووسیا کرد و وتی، "ڕۆسیاش هەوڵی لاوازکردنی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاوا دەدات دەیەوێت خۆی ڕادەستی ڕژێمی سوریا بکات و ڕێککەوتنە سەربازی و وزەییەکانی خۆی لەگەڵ تورکیا جێبەجێ بکات. بۆ ئەوەی ناکۆکیەکانی تورکیا و ئەمریکا قولتر بکاتەوە پشتگیری لە تورکیا دەکات. بەم شێوەیە تورکیا بۆ بەرژەوەندیەکانی بەکاردەهێنێت.

ئەو هێزانە لەبەرئەوەی لەسەرەتادا هەمان هەڵوێستیان هەبووە، نەیانهێشت بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداری کۆبوونەوەی جنێڤ و ئاستانا بکات."

بەشداریپێنەکردنی کورد بە واتای بێچارەسەری دێت

بەسی هۆزات لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت، "لەبەرچاونەگرتنی داواکاریە دیموکراسیەکانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕیگا بە چارەسەری نادات. عەقلیەتی جنیڤ و ئاستانا بەو شێوەیەیە کە دەیەوێت لەسەر لەناوبردنی کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کێشەکان چارەسەر بکات. ئەو عەقلیەت و چارەسەری لە لایەک، لە لایەکی ترەوە خۆی تەسفیە دەکات. دەستووڕی بنەڕەتی بێ کورد ڕەوا نییە. بۆیە کەس ناتوانێت بە ڕەتکردنی داواکاری دیموکراتیکی کورد و گەلانی تر چارەسەری بخوڵقێنێت.

تورکیا بەکرێگیراوە

تورکیا بووەتە بەکرێگیراوی ئەمریکا و ڕووسیا. دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەیەوێت سوود لەو دوو وڵاتە وەربگرێت بەڵام دیارە سیاسەتی هیرشکەری تورکیا زیان بە خۆی دەگەیەنێت. سیاسەتی ناوخۆ و دەرەکی کە لەسەر بناغەی لەناوبردنی کوردە تورکیا زیاتر بە زلهێزەکانەوە دەبەستێتەوە و لاواز دەکات. هیتلەریش ئەوروپای داگیرکرد و بەرەو مۆسکۆ چوو. ئەنجامەکەی چی بوو؟ دیارە کۆتایی ئەردۆغانیش لە هیتلەر خرابتر دەبێت."

بەرخۆدان بەردەوامە و سیستمی چەتەگەری لەناودەچێت

بەسێ هۆزات باسی بەرخۆدانی دژی داگیرکەری کرد و وتی، "بەرخۆدانی شەرەف لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک هەم لە کوردستان و هەم لە هەرێمەکە و لە جیهانیش کاریگەری زۆری لەسەر گەلان دروست کرد. سەرەتا لە باشوور گەلەکەمان لە هەموو جێگایەک لەدژی داگیرکەری بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا. هەڵویستی بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زۆر هێژا بوو. عەرەب، سوریان، ئاشووری و نەتەوەکانی تر و ئایینزاکان لەسەر ئەم خاکە لەگەڵ شەڕڤانانی قەسەدە بەرخۆدانیان کرد. ئەم بەرخۆدانە بێوەستان بەردەوامە.

زۆر گرنگە گەلانی جیهان پشتگیری لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکەن و بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی گەورە و فراوان بکەن. ئەگەر بەرخۆدان بەردەوام بێت کۆتایی بە داگیرکەری دێت و سیستمی چەتەگەری هەڵدەوەشێتەوە.

هێرشی داعش بەرامبەر شەنگال بە پشتگیری دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا

بەسی هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە باسی لە هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگالیش کرد و وتی، "هێرشی دەسەڵاتی قڕکەری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە میراتی دەوڵەتی عوسمانی لەدژی ئێزدیەکان بەردەوام بوو. مێژووی عوسمانی پرە لە کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان. لەهەمانکاتدا بە دەیان فەرمان بەسەر گەلی ئیزدیماندا هاتووە. کۆمەڵکوژ کراون و بە بەرخۆدان تا ئێستا خۆیان پاراستووە. پێویستە لەبیرینەکەین هێرشی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بەرامبەر شەنگال هێرشێکی پلانبۆداڕێژراو بوو بە پشتگیری دەوڵەتی تورک. هەوڵیاندا ئێزدی قڕبکەن و کۆتاییان پێبهێنن. ئەگەر هەپەگە و یەژاستار و یەپەگە دەستوەردانیان نەکردایا و بەرخۆدانی یەبەشە نەبوویایا ئێزدیەکان بە شێوەیەکی زۆر گەورە قڕدەکران.دەوڵەتی تورک دوژمنی ئێزدیانە. ئەوەی بە دەستی داعش نەیانتوانی بیکەن، دەیەوێت خۆی بیکات. بە فڕۆکەی جەنگی هێرش دەکاتە سەر شەنگال. ڕۆلەی قاڕەمانی شەنگال شەهید دەکات. لە کەسایەتی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی هێژای یەبەشە و سێ هاوڕێکەی بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی شەنگال دەکەینەوە و بڕوان وایە گەنجانی شەنگال خاوەنداری لە شەهیدەکان دەکەین و یەبەشە گەورەتر و فراوانتر دەکەن.

هەندێک کەس لەگەڵ میت کار دەکەن

دەوڵەتی تورک ئەو هێرشانە بە پشتگیری سیخوڕەکان ئەنجامدەدات. ئەگەر لەسەر زەوی زانیاری بەدەست نەهێنێت ناتوانێت هێرشی بەم شێوەیە ئەنجامبدات. لەبەرئەوەی کاتێک دەوڵەتی تورک هەواڵ بڵاودەکاتەوە دەڵێت، 'ئۆپەراسیۆنی سوپا بە پشتگیری میت'. مەبەستی ئەوەیە سیخوری هەرێمی لەگەڵ میت کار دەکەن. شەهادەتی زەکی شەنگالی و هەڤاڵەکانی بە هۆی هاوکاری سیخورەکان دروست بوو. هێرشە ئاسمانیەکان هەموویان بە هاوکاری سیخورەکان ئەنجامدەدرێن. لە شەنگال هەندێک کەس هەن لەگەڵ میت کار دەکەن. ئەو کەسە نامەردانە چەند قڕوشێک خوێنی گەلەکەیان دەڕژن. هەندێک کەس بە هەمان شێوە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاش کار دەکەن.

لە ناو هەواڵگیری باشووردا هەندێک کەس لەگەڵ میت کاردەکەن

لە ناو رێکخستنی هەواڵگێری باشووردا هەندێک کەس لە لەگەڵ میت کاردەکەن. گەریلاکان شەهید دەکەن و بەو پارەیەی کە بەرامبەر ئەوە وەردەگرن خۆیان تێر دەکەن و زەهری دەکەن. واتە ئەو کەسە نامەردانە خوێنی گەلی کورد، خوێنی ڕۆڵەی قاڕەمانی ئیزدی وەک ئاو دەخۆنەوە و گیانیشیان وەک نان دەخۆن. گەلەکەمان لە شەنگال و باشوور پێویستە ئەو کەسە نامەردانە لەناوخۆیدا سزا بدەن. ئەگەر نەتوانن با زانیاری بدەنە یەبەشە و ئەنجومەنی خۆسەری شەنگال. گەلەکەمان لە باشووریش پێویستە بە هەمان شێوە هەڵوێست وەربگرن و یەکینەکانی گەریلا ئاگادار بکەنەوە. ئەوانەی بۆ ئەوەی زکیان تێربکەن بەهاکانی گەل پێشکەش دەکەن، کۆمەڵگا دەرزێنن و قێزەونی دەکەن، دوژمن لەناو کۆمەڵگادا جێگیر دەکەن و بەم شێوەیە زیان بە بەها کۆمەڵایەتیەکان دەگەیێنن."

هۆزات ئاماژەی بە بێدەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرامبەر هێرشەکان کرد و وەبیریهێنایەوە بەڕێوەبەرایەتی باشوور نایەوێت شەنگال لە ناو خاکی عێراق و کوردستاندا بە شێوەی سیستمی خۆسەری دیموکراتیک بمێنێتەوە.

هۆزات وتی، "ئەو هەڵوێستە ڕاست نییە، ئێزدی خانەی سەرەکی کلتوری گەلی کوردە. پێویستە وەک چاومان بیانپارێزین. لەبەرئەوەی کۆمەڵگایەکی هێژا و خۆسەرە و جەوهەری کلتوریمان دەپارێزن. خۆی لە ساڵی ٢٠١٤ دا ئاشکرا بوو بێ پاراستن و خۆبەڕێوەبردن کەس ناتوانێت ئێزدیەکان بپاریزێت."

نە هێزی هەگەمۆن و نە ستاتۆکپارێزە هەرێمیەکان

بەسێ هۆزات باسی دۆخی ئیستای عێراقیشی کرد و ڕایگەیاند، لە نێوان ئەمریکا و ئیراندا لەسەر خاکی عێراق شەڕێکی گەورە و بەهێز هەیە. هەردوو هێزەکە هەوڵ دەدەن کارگەریەکانیان لە عێراق زیاد بکەن. کوشتنی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە لە بەغدا، هەم بۆ شکاندنی کاریگەری ئێران لە عێراق و هەرێمەکە بوو، هەم پەیوەندی بە سیاسەتی ئەمریکا و دەستوەردانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەبوو. ئەمریکا دەیەوێت ناوچەکە بە پێی بەرژەوەندیەکانی دیزاین بکات و بە لاوازکردنی ئێران مەرامەکانی جێبەجێ بکات.

هەڵویستی راستەقینەی گەلی هەرێمەکە لەبەرامبەر ئەم دۆخە ئەوەیە کە خۆیان بە هێزی خۆیان بسپێرن، خۆیان رێکبخەن و بپارێزن. گەل ناچار نییە پشتگیری لە هیچ هێزێک بکات. هەردوو لایەنیش ئیرادە و ئازادی گەلان ناناسن. هەڵوێستی ڕاست ئەوەی پشت بە هێزی خۆیان ببەستن و یەکێتی نێوانیان دروست بکەن و هێلێ تێکۆشانی سەربەخۆ بخولقێنن. بە خۆشەری و خۆپاراستن عەقلیەتی سیاسەتی سیموکراتیک خۆیان ڕێکبخەن. یەکێتی گەلانی دیموکراتیک، تێکۆشانی دیموکراتیکی شۆڕشگێری خۆی دەستپێرێتە هاوپەتمانی گەلان و پێویستە گەلان ئەم ڕێگایە هەڵبژێرن.

هاوپەیمانی دیموکراتیکی نێوان گەلان، بە تایبەتی هاوپەیمانی کورد – عەرەب گرنگە و وتی، "ئەگەر هاوپەیمانیەکە لە هەرێمەکە جێگیر ببێت، ئەنجامی مێژووی بۆ گەلان بەدەستدەهێنێت. هەروەها هاوپەیمانی کورد – فارس کاریگەریەکی بە هەمان شێوەیەی ئەرێنی دروست دەکات. ئەرکی مێژووی هێزە دیموکراتەکانە ئەم هاوپەیمانێتیە لەنێوان گەلان دروست بکەن. پیلانگێری سەر گەلان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەنها بە هاوپەیمانی نێوان گەلان دەتوانێت پووچەڵبکرێتەوە."

بە فەرمانی هێزە نێودەولەتیەکان چەتەکان بۆ لیبیا دەنێرن

لەبارەی ناردنی چەتەکان بۆ لیبیا هۆزات ئاماژەی بەوەدا، دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بە فەرمانی ئەمریکا، دەولەتانی ئەوروپا و ڕووسیا چەتە بۆ لیبیا دەنێرێت. ڕاست نییە مرۆڤ وەک ئەوەی هێزە جیهانیەکان ئاگادارنین، ببینێت. ئەو چەتانەی لە سوریا کۆنتڕۆڵ ناکرێن بۆ لیبیا دەنێردرێن."

هۆزات ڕاشیگەیاند، ئەم سیاسەتەی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە تێکدەچێت.

هاوپەیمانی کورد – عەرەب چارەنووسازە

هۆزات هەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لەدژی داگیرکەری تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای شیکردەوە و وتی، "شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری و وەستانەوە لەدژی داگیرکەری زۆر گرنگە. بێگۆمان ئەوە هەڵوێستێکە لەدژی سیاسەتی داگیرکەری دەوڵەتی تورک. بەڵام تێرکەر نییە، پێویستە وڵاتانی عەرەب لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک تێکۆشانێکی چالاک بەڕێوەببەن. دەوڵەتی تورک لە دەرەوەی سنورەکانی سیاسەتی داگیرکەری بەڕێوەدەبات. ئەو دەڤەرانەی کە داگیری دەکات، دەیکاتە بەشێک لە تورکیا. لەسەر قڕکردنی گەلانی ناوچەکە سنورەکانی فراوان دەکات. ئەوەی کە دەوڵەتی تورک دەیکات تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. تێکۆشانی دژی ئەوەش ڕەوایە.

هاوپەیمانی کورد و عەرەب بۆ دیموکراتبوونی هەرێمەکە گرنگ و چارەنووسازە. هاوپەیمانی کورد و عەرەب لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشکەوتنی بێوێنەی دروست کرد. یەکێتی دروست بوو. لەدژی داگیرکەری داعش و دەوڵەتی تورک، گەنجانی کورد و عەرەب بەیەکەوە تێکۆشانێکی گەورەیان کرد و ئەنجامێکی گرنگیان بەدەستهێنا. ئەنجامدانی ئەم هاوپەیمانێتیە لە هەموو هەرێمەکە بۆ دیموکراتبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئازادی و ئاشتی هەرێمەکە گرنگە. دیموکراتبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەهێزکردن و هێشتنەوەی هاوپەیمانی کورد و عەرەب دەبێت. کارکردن بۆ ئەم ئامانجە ئەرکێکی زۆر هێژا و پیرۆزە."

ف.ق