هه‌رێم مه‌حموود: هه‌تا گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرێت مانگرتنه‌كه‌م ناشكێنم
مانگرتنی هه‌رێم مه‌حموود له شارۆچكه‌ی كه‌لار-ی باشووری كوردستان دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ٥١ هه‌مین ڕۆژیدا به‌رده‌وامه.
مانگرتنی هه‌رێم مه‌حموود له شارۆچكه‌ی كه‌لار-ی باشووری كوردستان دژبه گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ٥١ هه‌مین ڕۆژیدا به‌رده‌وامه.
هه‌رێم مه‌حموود كه هاوڵاتییه‌كی شارۆچكه‌ی كه‌لار-ی باشووری كوردستانه له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ٥١ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه. هه‌رچه‌نده باری ته‌ندرووستیی هه‌رێم تێكچووه، به‌ڵام پێداگره له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به چالاكییه‌كه‌ی.
هه‌رێم مه‌حموود ده‌رباره‌ی دۆخی ته‌ندرووستی به ڕۆژ نیووزی ڕاگه‌یاند، «ئاستی بینینی چاوه‌كانم دابه‌زیوه و وه‌ك پێشوو نابینم. به‌باشی ناتوانم كه‌سه‌كان له یه‌كتر جیابكه‌مه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌سته‌م زۆر لاواز بووه. زۆر ناتوانم له‌سه‌رپێ بوه‌ستم. تووشی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و په‌ستانی خوێن بووم.»
ئه‌و چالاكه گوتیشی، «به ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه به‌رده‌وامی به چالاكییه‌كه‌م ده‌ده‌م. هه‌تا گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گیرێت مانگرتنه‌كه‌م ناشكێنم.»
جێی باسه تا ئێستا چه‌ندین هاوڵاتی و لایه‌نی باشووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن سه‌ردانی هه‌رێم مه‌حموودیان كردووه. دوێنێش شاندێكی كۆمیته‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان سه‌ردانیان كرد و پشتگیریی خۆیان بۆ چالاكییه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
s.m