هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدێكی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه. هه‌په‌گه به‌ڵێنی دا هه‌تا سه‌ركه‌وتن ئاڵای شه‌هیدان بشه‌كێنێته‌وه.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا شه‌هید بووه. هه‌په‌گه به‌ڵێنی دا هه‌تا سه‌ركه‌وتن ئاڵای شه‌هیدان بشه‌كێنێته‌وه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ شه‌هید بووه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨، هه‌ڤاڵمان چه‌كدار ئانته‌ر كاتێك هه‌وڵی ده‌دا له چه‌می شه‌هید بێریتان-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بپه‌ڕێته‌وه، كه‌وته نێو ئاوی به‌خووڕ و شه‌هید بوو.»
ناسنامه‌ی شه‌هید
ناسناو: چه‌كدار ئانته‌ر
ناو و پاشناو: یڵماز یالچین
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: زه‌كیه - كۆسه
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: خواكورك - ٧ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «هاوڕێ چه‌كدار ساڵی ١٩٧٨ له مێردین له‌دایكبووه و له‌نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا گه‌وره بووه. له ته‌مه‌نی گه‌نجیی خۆیدا زوڵم و سته‌مكاری سه‌ر گه‌لی كوردی بینیوه و چاوپۆشی لێ نه‌كردووه. تێگه‌یشت كه به تێكۆشانێكی به‌هێز ده‌كرێت سته‌مكاری له‌ناوببرێت، به‌و مه‌به‌سته ساڵی ١٩٩٧ له گه‌وره‌شاره‌كانی توركیاوه هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. له‌نێو هێزه‌كانی گه‌ریلادا هه‌میشه به كه‌سایه‌تیی پاك و ئه‌داكار هاته پێشه‌وه و هه‌موو ئه‌ركێكی جێبه‌جێ كرد. هاوڕێ چه‌كدار له هه‌مان كاتدا به هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی له به‌رانبه‌ر به‌هاكانی پارتی و ڕێكخستن، له هه‌ر ده‌ڤه‌رێك لێی مابێته‌وه، بۆ هه‌ڤاڵه‌كانی بووه به جێی متمانه. له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هه‌تا سه‌رحه‌د و بۆتان گه‌ریلایه‌تی كرد و مۆری له زۆر سه‌ركه‌وتن دا. دوایین جار له خواكورك به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستا، كاتێك هه‌وڵی ده‌دا له چه‌می شه‌هید بێریتان بپه‌ڕێته‌وه، كه‌وته نێو ئاوی به‌خووڕ و شه‌هید بوو.»
هه‌په‌گه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هێژای یالچین و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان كردووه ڕایگه‌یاندووه، «به ناوی هاوڕێیانی شه‌هیده‌وه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئه‌و ئاڵایه‌ی هه‌ڤاڵ چه‌كدار بۆ ئێمه‌ی به‌جێهێشتووه، به سه‌ركه‌وتنی بگه‌یه‌نین.»
s.m