هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٤ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له چالاكییه‌كدا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له چالاكییه‌كدا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٤ گه‌ریلای شه‌هیدی ئاشكرا كرد كه ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ به‌هۆی بۆردومانی سه‌ختی دوای چالاكییه‌ك، شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨‌دا ڕامانگه‌یاندبوو كه ٦ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٣ هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری «Reo» كه به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی كۆزیلی ده‌چوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و ١٠ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد و به‌سه‌ختی بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هه‌ڤاڵانمان عاكیف، ئۆزه‌ر، ڕۆژهات و خه‌مگین شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: عاكیف سه‌رهات
ناو و پاشناو: كۆكسال ساده
شوێنی له‌دایكبوون: قه‌رس
ناوی دایك و باوك: هه‌رده‌م - خه‌یره‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - ئاگری
ناو: ئۆزه‌ر مه‌زڵووم
ناو و پاشناو: سینان چیركا
شوێنی له‌دایكبوون: ئیدر
ناوی دایك و باوك: ئایفه‌ر - یوسف
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - ئاگری
ناوسناو: ڕۆژهات سه‌رهات
ناو و پاشناو: عوسمان ئۆزه‌ل
شوێنی له‌دایكبوون: ئیدر
ناوی دایك و باوك: زه‌ینه‌ب - قاره‌مان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - ئاگری
ناسناو: خه‌مگین مه‌لازگیرت
ناو و پاشناو: ئه‌نگین كۆچاك
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: باریكا - زه‌كی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ - ئاگری
ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هاوڕێیانی خۆمان عاكیف، ئۆزه‌ر، ڕۆژهات و خه‌مگین ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌ریه‌ك له‌وان به وه‌ڵاتپارێزییه‌كی به‌هێزی سه‌رحه‌ده‌وه گه‌وره بوون و بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له دوژمنی سته‌مكار بكه‌نه‌وه به ویستێكی گه‌وره و به سه‌ربه‌رزییه‌وه هاتنه نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان. له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلای ئازادیی كوردستاندا به ژیانێكی دڵنزم، به پاكی له په‌یوه‌ندیی هاوڕێیه‌تی و به قینی خۆیان له دژی دوژمن، هه‌میشه یادیان ده‌كرێته‌وه و بۆ ئێمه نموونه ده‌بن. ئه‌م هاوڕێیه هێژایانه‌ی ئێمه، بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕی له هه‌رێمی سه‌رحه‌د، له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی تێكۆشان. ئه‌وان ئه‌و قاره‌مانانه‌ن كه ڕۆحی وه‌ڵاتپارێزیی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌رخۆدانی بێسنووری په‌كه‌كه به ناوه‌ڕۆكی ئاپۆیی كرده یه‌ك. ئه‌ركی هه‌موو گه‌نجێكی وه‌ڵاتپارێزی كورده كه خاوه‌نداره‌تی له یادی ئه‌و شه‌هیده هێژایانه‌ی ئێمه بكه‌ن و ئاڵای ئازادیی ئه‌وان هه‌میشه به‌رز بكه‌نه‌وه.
له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده هێژاكانی ساده، چیركا، ئۆزه‌ل و كۆچاك-دا، سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی سه‌رحه‌د و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تێكۆشانی ئازادی كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیدانمانه، سه‌ربخه‌ین.
s.m