هه‌په‌گه گورزێكی دیكه‌ی له داگیركه‌ران دا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمی سه‌رحه‌د زنجیره‌چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له هه‌رێمی سه‌رحه‌د زنجیره‌چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكیی گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی سه‌ركه‌وتندا گه‌ریلاكان زنجیره‌چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «له هه‌رێمی سه‌رحه‌د هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی سه‌ركه‌وتندا له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر زنجیره‌چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان وه‌هایه:
ڕۆژی ٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٧ هێزه‌كانمان له نزیك سه‌ربازگه‌ی سه‌رێكانیی سه‌ر به ناوچه‌ی بازیدی ئاگری دژی هێزه‌كانی دژه‌گه‌ریلا (كۆنترا) كه له‌سه‌ر ڕێگه كار ده‌كه‌ن، چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجامدا گورز له ئۆتۆمبێلێكی ترانسیت، ماكینه‌ی كار و ئۆتۆمبێلێكی جۆری كۆبرای كۆنتراكان درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئامبولانس كوژراو و برینداره‌كانی كۆنترای گواسته‌وه و به تانك و كۆپته‌ری كۆبرا بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
ڕۆژی ٢٣ی ئادار\٣ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٥:٤٥ هێزه‌كانمان له دژی كاروانی ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه به‌ره‌و گردی هرگۆب ده‌چوون، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئیدر و ناوچه‌ی بازیدی ئاگری چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا به‌تووندی له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان درا. گورز له ئۆتۆمبێلێكی جۆری كرپی درا و ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به چه‌كی قورس ناوچه‌كه‌ی گوله‌باران كرد.
s.m