هونه‌رمه‌ند ئازاد به‌دران سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد و سترانی له‌یلای چڕی
هونه‌رمه‌ند ئازاد به‌دران سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد كه ١٤٢ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندایه.
هونه‌رمه‌ند ئازاد به‌دران سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد كه ١٤٢ ڕۆژه له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتندایه.
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌پێناو شكاندنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ١٤٢ ڕۆژه له مانگرتندایه. ڕۆژانه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن زۆر كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن له شاری ئامه‌د.
هونه‌رمه‌ند ئازاد به‌دران بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانی دوێنێ سه‌ردانی له‌یلا گیوڤه‌نی كرد و سترانی «Aç kaldik ozgurluge»ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و سترانی «له‌یلا»ی بۆ چڕی. هه‌روه‌ها ئازاد به‌دران سڵاوی «كۆما به‌رخۆدان» و هونه‌رمه‌ندانی ئه‌ورووپای به له‌یلا گیوڤه‌ن ڕاگه‌یاند.
s.m