هۆزات: ئەگەر کورد لەم کاتەدا یەکنەگرێت، ئەی کەی یەکدەگرێت؟-نوێ کرایەوە-

بەسێ هۆزات ئاماژەی بە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی کرد و وتی،"دەسەڵاتی قڕکەری ئەکەپە و مەهەپە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی کورد بەکاردەهێنن و پێویتە کورد بە یەکێتی نەتەوەیی وڵامی ئەوە بداتەوە."

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.

هۆزات لە سەرەتادا ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند، گۆشەگیری بەشێکە لە سیاسەتی قڕکردن کە لەدژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت.

هۆزات وتی،"گەورەترین هێرشی فاشیستی لە ئیمڕالی لەدژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت. ڕێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٢١ ساڵە لەناو سیستمێکی مەترسیداری ئەشکەنجەدایە. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەوڵ دەدەن گەل و مرۆڤی تێکۆشەر دیل بگرن. ڕێبەر ئاپۆ چەندین ساڵە لەدژی ئەو کردەوە قڕکەرانە لە ناو سیستمێکی دەرەوەی سیاسەت، لە دەرەوەی ماف، ویژدان و ئەخلاق، بەرخۆدان دەکات. دەیەوێت هەموو کەسێک لەدژی فاشیزمی قڕکەر تێبکۆشێت.

'ئەو فاشیزمەی کە لە ئیمڕالی بەڕێوەی دەبرێت، بڵاودەبێتەوە'

هۆکاری سەرەکی ئەو فاشیزمەی کە لەدژی ژنان و کۆمەڵگای تورکیا بەڕێوەدەبرێت، گۆشەگیری ئیمڕالیە. سیاسەتی ڕەتکردنەوە و تەسفیەکردن لەسەر کۆمەڵگای کوردی بە شێوەیە بەرچاو لە ئیمڕالی بەڕێوەدەبرێت. گۆشەگیری ئیمڕالی، فشار و شەڕی دەروونی، شەڕی دژی گەلی کوردە. فاشیزم لەسەر ڕەتکردنەوەی کورد و سیاسەتی تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی کورد بەڕێوەدەبرێت. سیاسەتێ فاشیزم بە شێوەیە بەردەوام لە ڕاستی گۆشەگیری ئیمڕالی دەردەکەوێت و لە تورکیا بڵاو دەبێتەوە. یاساکانی ئیمڕالی ئێدی بۆ سیاستی و جێبەجێکردنی گشتی گۆڕاوە. ئەگەر بگوترێت'گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیرکردنی کورد، هێزە دیموکراتەکان، ژنان، گەلان و مرۆڤایەتیە، زیاتر واتا دەبەخشێت.

'کاریگەری جەنگی سێیەمی جیهانی'

جەنگی سێیەمی جیهانی کە ناوەندەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، کەوتووەتە قۆناغێکی نوێ، بەڵام قۆناغی کۆتاییە. لەم قۆناغەدا نەتەوە دەوڵەتەکان و هاوسەنگی هێزە سیاسیەکان سەرلەنوێ دیزاین دەکرێنەوە. لەسەر بناغەی بەرژەوەندی سەرمایەی جیهان سەرلەنوێ دیزاندەکرێتەوە. جەنگی سێیەمی جیهانی بە شەری کەنداو لە ساڵی ١٩٩٠ -١٩٩١ دەستیپێکرد و بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ قوڵ بووەوە، سیستمی دەوڵەت نەتەوە لە هەرێمەکە پارچە بوو. دۆخی ئێستاش لە عێراق و سوریا ئەنجامی ئەم شەڕەیە. شەڕی ناوخۆیی و گێژاوی ئەفغانستان، میسڕ و ئێران، قەیرانی قوڵ و گێژاوەکانیش پەیوەندیەکان بە جەنگی سیێەمی جیهانەوە هەیە."

'سیستمی نوێی داگیرکەری نۆکەری دروست دەکرێت'

هۆزات ڕاشیگەیاند کە لە هەموو هەرێمێک گەل لەدژی سیستمی دەوڵەت نەتەوەی فاشیت و کردەوەکانی بە شێوەیەکی چالاک ڕاپەڕین دەکات و وتی،"گەلان ئیدی سیستمی دەوڵەت نەتەوەی فاشیست قبوڵ ناکەن و بە توندی لەدژی دەوەستنەوە. هێزە داگیرکەرەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست لە جەنگی سیێەمی جیهانیدا هەوڵ دەدەن بە دەستی هێزە نۆکەرن و دواکەوتووەکان لە هەرێمەکە دینامیکی کۆمەڵایەتی دیموکراتی تەسفیە بکەن و سیستمی داگیرکەر و نۆکەری نوێی کە خزمەتی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەکات لە هەرێمەکە دروست بکەن.

قەیڕانی قۆڵی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست

ڕاستە کە سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم لەناو قەیرانێکی قۆڵ و قۆناخی هەڵوەشاندندایە. ڤایرۆسی جیهانی یەکێک لە نمونە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم قەیرانە و نیشانەی هەڵوەشاندنیەتی. ئەم سیستمە دڕندەیە لەدژی کۆمەڵگا، ژنان و سروشت، وای لە جیهانەکەمان کرد کە ژیان تێک بچێت، هاوسەنگیەکانی سروشتی تێکدا. هیچ شتێکی بە ناوی هاوسەنگی ئەکۆلۆژی نەهێشتووەتەوە. لە تێکچوونی هاوسەنگی ئەکۆلۆژی زیاتر، هاوسەنگی ئەکۆلۆژی و کۆی زەویشی تێکداوە."

بەسێ هۆزات باسی ئەوەی کرد کە گۆشەگیری ئیمڕالی و ڕووداوەکانی هەموو جیهان نابێت لەیەکتری جیابکرێنەوە و ئەوەی خستەڕوو کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ڕاستی جێبەجێکردنی سیستم و عەقڵیەتی نوێی سیاسی بەڕێوەبرا.

'ئەو هێڵەی کۆتایی بە شەڕ و ڤایرۆسەکە دەهێنێت'

هۆزات وتیشی، پڕۆژەی سیستمی کۆنفدڕالیزمی دیموکراتی و هێڵێ ئازادیپارێزی ژن، ئەکۆلۆژی، دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ خاوەن تایبەتمەندی چارەسەریە کە کۆتایی بە جەنگی سێیەمی جیهانی بهێنرێت و ڕێگا نەدات شەڕی بەم شێوەیە ڕووبدات و پەتای جیهانی وەک 'ڤایرۆسی کۆرۆنا' ڕوو بدەن. هۆزان وتی،"جێگیربوونی ئەم هێڵە و سیستمی کۆمەڵایەتی دیموکراتی لە هەرێمەکە و جیهان بە واتای ژیانی دیموکرات، ئازاد و ئاشتیانەی کۆمەڵگاکان لە هەرێمەکە و جیهان بە شێوەیە دۆستایەتی و سروشتی دێت.

سیستمی کۆنفیدڕالی دیموکراتیک و ژن

سیستمی کۆنفیدڕالی دیموکراتیک گۆرەپانێکی فراوان یەکسانی، ئازادی و دیموکراسی پێشکەش بە ژنان دەکات. تایە سیستم کە ژنان بە شێوەیەکی ئازاد دەتوانن تێیایدا نوێنەرایەتی خۆیان بکەن، سیستمی کۆنفیدڕالی دیموکراتیکە. هۆکاری سەرەکی کە ژنان گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ وەک گۆشەگیری لەسەر خۆیان دەبینن و بەم شێوەیە شیکردنەوەیە بۆ دەکەن، ئەمەیە."

'پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە تێکۆشانی ئازادی ژنەوە هەیە'

هۆزات ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی تێکۆشانی دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، یەکسەر پەیوەندی بە تێکۆشانی ئازادی ژنانەوە هەیە و وتی،"هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمڕالی، تێکۆشانی ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی ژن بەهێز دەکات، وا دەکات کە عەقڵیەتی ئازادی ژن ببێتە عەقڵیەتی ئازادی کۆمەڵگا. کاریگەریەکی گەورە لەسە کۆتاییهێنان بە توندوتیژی سەر ژنان دروست دەکات. زۆر گرنگە کە ژنان تێکۆشانی دژی گۆشەگیری گەورە و فراوان بکەن."

'ئەردۆغان هیچ بەهایەکی ئەخلاقی ناناسێت'

بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئاماژەی بە هەوڵوێستی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لەبەرانبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و وتی،"ئەردۆغانی دیکتاتۆر خاوەن عەقڵیەتێکی نامەردە کە هەموو قەیڕانێک بۆ مانەوەی ڕژێمە فاشیستەکەی وەک هەڵێک بەکاردەهێنێت و لەسەر قەیڕان و ڤایرۆسەکە خۆی بەخێو دەکات. ئەردۆغان لەبەرئەوەی کە هیچ بەهایەکی ئەخلاقی نییە و هیچ ویژدانێک ناناسێت، هەوڵ دەدات پەتا جیهانیەکە بۆ دیلگرتنی کۆمەڵگا، بێدەنگکردن و چەوساندنەوەی ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی وەک دەرفەتێک بەکاربهێنێت."

هۆزات دەڵێت، بە مردن دەیەوێت کۆمەڵگا پەروەردە بکات، بەم شێوەیە دیلی بگرێت و وتی،"بۆ ئیرادەی هێزە دیموکراتەکان و کۆمەڵگا بشکێنن و دیلی بگرن، بچووکترین ناڕەزایی و رەخنەکان لەدژی دەسەڵات وەک هێرش لەسەر مانەوەی خۆی دەبینێت. بەم شێوەیە هێرشی قڕکەری لەسەر کورد زیاد کردووە و هێرش دەکاتە سەر کورد، هەدەپە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان."

'پێویستە تێکۆشان بەهێزتر بکرێت'

هۆزات باسی ئەوەی کرد کە لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی دەسەڵات ی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانێت ڕێگا لە تێکچوون و سەربەرەوخواربوونی خۆی بگرێت و باسی لە هەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن کرد.

هۆزات وتی،"بە شێوەیەکی ئاشکرا بینرا کە دژایەتیکردنی فاشیزم بە تیئۆری دوور لە پراکتیکی و تێکۆشان، هیچ ئەنجامێک بەدەستناهێنێت. ئەگەر قسە گەورەکان بۆ چالاکیە گەورەکان نەگۆڕێت، ئەگەر نەچێتە ناو کۆڵان و گۆرەپانەکان، هیچ بەهایەکی قسەکردن نامێنێت و فاشیزم بەردەوامی بە دەسەڵاتەکەی دەدات. لەبەر ئەوەش پێویستە ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک بچێتە کۆلان و گۆڕەپانەکان. تێکۆشان لەدژی فاشیزم پێویستە لە کۆڵان و گۆرەپانەکان بەڕێوەببرێت. کۆڵان بە کۆڵان ، گۆڕەپان بە گۆڕەپان، پێویستە تێکۆشانی کۆمەڵایەتی بەهێز ببێت. هێزە دیموکراتەکان پێویستە وەک پێشەنگی گەل تێبکۆشن. هەموو کۆڵان، هەموو گۆرەپانەکان پێویستە بۆ هێزە دیموکراتەکان ببێتە گۆڕەپانی سیاسەت. خۆی کۆڵان و گۆڕەپانەکان، دەڤەری سەربەخۆی سیاسەتی دیموکراتین. سیاسەتی دیمۆکراتی لە کۆڵان و گۆرەپانەکان بەواتا دەبێت. سیاسەتێ دوور لە تێکۆشانی کۆڵان و گۆڕەپانەکان ناتوانێت ببێتە خاوەن کارەکتەرێکی دیموکراتی. بە ناوی ژنان، رەنجدەران، گەلان، سیاسەت لە کۆڵان و گۆڕەپانەکان بەڕێوەدەبرێت. کۆڵان و گۆرەپانەکان ئەو شوێنانەی کە دیموکراسی، ئازادی و دادپەروەری تێدا دەڕوێن."

هێرشی تایبەت لەدژی زیندانیە کوردەکان

هۆزات لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەی و هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی زیندانیە سیاسیەکان کرد وتی،"دەسەڵاتی فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە لەم قۆناغەی پەتاکەدا فشار و توندوتیژی بەرنابەر زیندانیە شۆرشگێرەکان زیاد دەکات. ئەوانی لە زیندانەکان هێشتەوە و ڕووبەڕووی مەرگی کردنەوە، بەم شێوەیە کۆمەڵکوژی لەسەر زیندانیان سەپاند. وەک سەبری کایا، ژمارەیەکی زۆر زیندانی گیانیان لەدەستدا.

ئاشکرایە کە لەدژی زیندانیە کوردەکان، هێرشێکی تایبەت هەیە و وتی،"بە هەزاران کەس لە زینداندان، بەڵام بەرخۆدان دەکەن. ئیرادە و باوەڕێ خۆیان بە بەهێزی پیشان دەدەن و دەبنە مۆرال بۆ کۆمەڵگا. هۆکاری سەرەکی فشارەکە ئەمەیە. ئەم زیندانیانە ئابڕۆی گەلی کوردن. دوژمن دەتوانێت فشار دروست بکات، بەڵام پێویستە گەلەکەمان و هێزە دیموکراتەکان خاوەنداری لە زیندانیان بکەن. ئەگەر ئەم تێکۆشانە بەردەوام بێت ، لێرە تێکۆشانیان خاوەن هەڵوێستێکی گەورەیە. بە بەرخۆدانی ٢٠١٩ نیشانیان دا کە هێزێکی چۆنی شۆرشگێر و دڵسۆزن بۆ گەلەکەیان. بۆیە خاوەنداریکردن لە زیندانیان پێویستە، هەندێک جار نەبێت، پێویستە بەردەوام بێت. ئەو زیندانیانەی کە تەمەنیان بە گەلەککەیان بەخشی، پێویستە بە هەموو شێوەیەک خاونداریان لێبکرێت."

هۆزات وتیشی، زیندانیانی ژنیش وەک گەریلایێن ژن ئابڕۆی گەلی کوردن و وتی،"گەلەکەمان، ڕێکخستنەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، هێزەکانی دیموکراسی بە بەهێز خاوەنداری لە زیندانیان دەکەن. خاوەنداریکردن لە ئەوان خاوەنداریکردنە لە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی گەلێک."

'چالاکی شارەکان ترسێکی گەورەی لە ناو دڵێ فاشیزم دروست کرد'

هۆزات لەبارەی چالاکی ئەم دواییەی ئەندامانی HBDH و YPS وتی،"چالاکیەکانیان لەناو شارەکان جێی شانازین. لە دڵەوە پیرۆزباییان لێدەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. چالاکی ناو شارەکان ترسێکی گەورەیان لەناو دڵی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەدا دروست کردووە. بۆ گەلەکەمان و گەلانی تورکیا بووەتە جێگەی دڵخۆشیەکی گەورە."

'باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە'

بەسێ هۆزای لەبارەی ئاڵۆزیەکانی زینی وەرتێ وتی،"دەوڵەتی تورک هەول دەدات بە تەواوی باشووری کوردستان بکاتە ویلایەتێکی داگیرکراوی تورکیا. تا ئاستێک ئەو کارەی کردووە. لە باشووری زیاتر لە ٢٠ بارەگای سەربازی تورکیا هەیە. هەروەها بە دەهان ناوەندی میتی لێیە. میت لە ئاستێکی فراواندا بەردەوامی بە کارەکانی دەدات. بە شێوەیەکی ئازاد و خاوەن دەرفەت لە باشووری دەجوولێتەوە. زۆربەی فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە باشووری کوردستان هەڵدەستن و بۆردومان دەکەن. لە باشوور بۆ فڕۆکەکانی کەشف جێگایەکی تایبەت هەیە، شوێنی تایبەتیان بۆ دروست کردووە. لە زۆر بارەگای پەدەکە کە نزیکن لەهەرێمەکانی گەریکا، ئەندامی میت و ئەفسەری تایبەتی میت هەنب. لە ڕاستیدا باشووری کوردستان لە لایەن تورکەوە داگیرکراوە.

'جێگیرکردنی هێز لە زینی وەرتێ پارچەیەکە لە پلانی لەناوبردن'

جیگیرکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی پەدەکە لە زینی وەرتێ، پەیوەندیدارە بە پلان و هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ گەمارۆدانی قەندیل و هێرشکرنەسەری. هاوکات پارچەیەکە لە پلانی لەناوبردنی پەکەکە. دەوڵەتی تورک داوا لە پەدەکە دەکات لە دژی پەکەکە شەڕ بکات و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە پلانی لەناوبردنی پەکەکەدا بکات. ئەو پشتیوانیە هەواڵگری و لۆجیستیکەی پەدەکە پێشکێشی دەکات، بەشی ناکات.

دەبێت پەدەکە و دەسەڵاتی باشوری کوردستان نەبن بە بەشێک لە هێرشە قڕکەریەکانی دەوڵەتی تورک. پەدەکە لەم ئاستەدا ناتوانێت لە بەرامبەر گەل خۆی راڤە بکات. هۆشیاریی وڵاتپارێزی گەلی کورد لە ئاستێکی بەرزدایە. گەل گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە باش دەزانێت چی شتێک غەفلەتە و چی شتێک خیانەتە و چی شتێکیش وڵاتپارێزیە. نابێت هیچ هێزێکی کوردی لە سەر هێڵی دوژمن سیاسەت بکات، چونکە ناتوانێت بەو شێوەیە لەسەر پێ بمێنێتەوە. ئەم گەلە لە پارتێکی بەم شێوەیە قبوڵ ناکات. ئەم گەلە سەدان ساڵە شەڕی ئازادی و هەبوونی خۆی کردووە و لە مێژوودا ئێش و ئازاری زۆری چەشتووە. بۆیە هیچ پارت و رێکخستنێکی کوردی ناتوانێت پەیجەی خۆی کە تێکەڵی هێزە قڕکەرەکانە، درێژی ئەم گەلە بکات. گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش بە تووڕەیەکی زۆرەوە کاردانەوە و نارەزایەتی لە بەرامبەر ئەو سەپاندنەی زینی وەرتێ دەربڕی.

'گەمارۆکەی سەر مەخموریش بە فەرمانی دەوڵەتی تورک کراوە'

گەلەکەمان هەمان کاردانەوە و ناڕەزایەتی لەبەرامبەر مەخموریش دەربڕی. ئەوا ساڵێک بەسەر گەمارۆی مەخموردا تێدەپەڕێت. ئەم گەمارۆیە لەسەر داوا و بڕیاری دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر بەڕێوە دەچێت. گەلی مەخمور بە هۆی ئەوەی لە دژی دەوڵەتی تورک تێکۆشانی ئازادی و شکۆ بەڕێوە دەبات و بە هۆی ئەوەی سەری بۆ دانانوێنێت، سزا دەدرێت. هەوڵ دەدات گەلەکەمان لە مەخمور تەسلیم بکات و کۆتاییش بە ژیانی ناو کەمپەکە بهێێت. گەلی مەخمور و کوردی شەرەفمەند ئەم بێرێزییەی لە بەرامبەری دەکرێت، قبوڵ ناکەن. لە برسان و بە هۆی نەخۆشی بشمرن، واز لە ژیانی شەرەفمەندانە ناهێنن. گەمارۆکەی سەر مەخموریش لە ئەنجامی پەیوەندیەکانی نێوان پەدەکە و دەوڵەتی تورک بەڕێوە دەچێت.

'داوای گەلەکەمان بۆ یەکێتی و یەکڕیزی، هەمان داوای ئێمەشە'

تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد کە بە دەیان ساڵە بەردەوامە، لە ناو گەلی کورد دا هۆشیاریەکی گەورەی نەتەوەیی هاتووەتە ئاراوە. گەلەکەمان داواکارە پارتە سیاسیەکانی کورد کۆببنەوە و کۆنگرەی نەتەوەیی دروست بکەن و ستراتیجیەکی نەتەوەیی دروست بکەن و لەسەر هەمان ستراتیجی سیاسەت بکەن. ئەم داوایەی گەلەکەمان، هەمان داوای ئێمەشە. ئەم قۆناغە، قۆناغێکی وەهایە کە دەبێت کۆنگرەی نەتەوەیی دروست بکرێت و یەکێتی و یەکڕیزی بونیاد بنرێت و پاراستنی دەستکەوتەکان مسۆگەر بکرێن. دەسەڵاتی قڕکەری ئاکەپە-مەهەپە هەموو دەرفەتەکانی دەوڵەت بۆ قڕکردنی گەلی کورد بەکار دێنێت. ئەوەی پارت و رێکخستنە کوردیەکانیش دەبێت بیکەن ئەوەیە کە بە هەڵوێستێکی نەتەوەیی وڵامی هێرشەکان بدەنەوە.

لەم کاتەدا کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگیەکانی پێشووتر هەڵدەوەشن و هاوسەنگی و پێگەی نوێ دروست دەبن، ئەگەر گەلی کورد لەم کاتەدا یەک نەگرێت، ئەی کەی یەک دەگرێت؟ لەم کاتەدا جێبەجێنەکردن و بونیادنەنانی یەکێتی و یەکڕیزی، دەبێتە بەرپرسیاریەکی مێژوویی."

ز.ش - ف.ق