هێرشی سیستماتیکی بەرانبەر گۆڕی کوردان بەردەوامە

هێرشی سیستماتیکی دەوڵەتی تورک لەبەرانبەر گۆڕ و گۆرستانەکان کورد بەردەوامە. دەوڵەتی تورک کە ماوەیەکە بەردوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر گۆڕی گەریلاکانی ئازادی، ئەم جارەش لە لیجە هێرشی کردە سەر گۆڕستانەکان.

دەوڵەتی تورک ئەو شتەی کە دڕندەکانیش نەیانکردووە، دەیکات. بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر گۆڕستانەکان. دەوڵەتی تورک ئەم جارەش هێرشی کردە سەر گۆڕستانەکانی گۆچخاری ناوچەی لیجەی ئامەد و دوو گۆڕی گەریلاکانی تێکشکان.

لە گۆڕستانی گۆچخاری گوندی بالیجەی ناوچەی لیجەی ئامەد، دوو  گۆڕی تر تێکشکێنرا.کێلی گۆڕی ئەندامانی هەپەگە ڕیدڤان موتلو و محەمەد موتلو لە گۆرستانەکە شکێنران و گۆڕی یوسف موتلوش شێوێنرا.

ف.ق