هێزەکانی ئاسایش هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی و هەوڵیاندا کۆتایی بە چالاکیەکان بهێنن. ژمارەیەکی زۆر چالاکوان دەستگیرکران و ئاڵۆزی و چالاکیەکان بەردەوامە.
هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی سلێمانی و هەوڵیاندا کۆتایی بە چالاکیەکان بهێنن. ژمارەیەکی زۆر چالاکوان دەستگیرکران و ئاڵۆزی و چالاکیەکان بەردەوامە.
ناڕەزایی بەرانبەر قەدەغەی هاتوچۆ سات بە سات زیاتر دەبێت. کۆمەڵێک لە هاوڵاتی و دوکاندارەکانی سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەدژی داخستنی بازار و دوکانەکان ڕژانە ناو شەقامەکان و چالاکیان ئەنجامدا.
دوای نیوەڕۆ مامۆستا و کارمەندانی حکومی سلێمانیش بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و پشتگیری خۆیان بۆ چالاکیەکان پیشاندا.
لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش بە بۆمبەی گازی و داری کارەبایی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و ژمارەیەک خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد.
خۆپیشاندەران بەرەو شەقامی سالیم بەڕێکەوتن و بەشێکیشیان لە شەقامی مەولەوی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
سەرچاوەکان باسی ئەوەیان کرد کە خۆپیشاندانەکان بەردەوامیان دەبێت. ئاڵۆزی نێوان پۆلیس و چالاکوانان بەردەوامە.
ف.ق