هێزەکانی گەریلا لە ئامەد لە دژی سوپای تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا
گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار لە ناوچەی هێنێی ئامەد لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە هێزەکانی گەریلا بە بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانی خۆیان.
گەریلاکانی هەپەگە-یەژا ستار لە ناوچەی هێنێی ئامەد لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجامدا. دوای چالاکیەکە هێزەکانی گەریلا بە بێ زیان گەڕانەوە بۆ بارەگاکانی خۆیان.
لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
"لە بەرواری ٢٨ی ئازار هێزەکانمان لە ناوچەی هێنێی سەر بە ئامەد لە دژی سەربازگەی هێگاسۆر چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزی کوشتندە لە سەنگەر و بارەگاکانی ئەو سەربازگەیە دران، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.
٥ی نیسانیش هێزەکانمان لە ناوچەی هێنێ هێرشیان کردە سەر ناوەندی باز لەو ناوچەیە. دوای چالاکیەکە کە ئەو ناوەندە هەڵوەشێنرا، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ٧ی نیساندا لە ناوچەکە دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی بەرفراوان کرد. ٨ی نیسان بە بێ ئەوەی ئۆپڕاسیۆنەکە هیچ ئەنجامێکی هەبێت کشایەوە.
یەکینەکانیشمان دوای چالاکیەکە بە بێ هیچ زەرەر و زیانێک گەڕانەوە بارەگاکانی خۆیان."
ز.ش