هێزەکانی گەریلا لە بەرزاییەکانی گەڤەر چالاکیان ئەنجامدا

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار ١ی حۆزەیران لە گردی عەلیشێری ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکیان لەدژی سەنگەر و پەناگاکانی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی جالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا هێزەکانمان ١ی حۆزەیران کاتژمێر ٠٨:٠٠ لە گردی عەلیشێری ناوچەی گەڤەری جۆلەمیرگ لە داگیرکەرانیاندا. گورزی گەورەیان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندا، بەڵام ژمارەیە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە ٣١ی ئایارداکاتژمێر ١٥:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی شەڕی سوپای داگیرکەری تورک گۆرەپانی تەپێ سووری هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق