هەدەپە لە ئیدر-یش سەرکەوتنى بەدەستهێنا

پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ئیدر یاشار ئاککوش و ئەیلەم چەلیک بە ٢٢ هەزار و ٢٥٥ دەنگ و بە ڕێژەى ٥٠.١٢%ی دەنگەکان سەرکەوتنیان بە دەستهێنا.

لە ئیدر ١٢٠ سندوقی دەنگ لە کۆی ١٧٠ سندوقی کراونەتەوە و دەنگەکانیان جیاکراونەتەوە و ئەژمار کراون.

بەپێى ئەنجامى جیاکردنەوە و ئەژمارکردنى دەنگەکان پاڵێوراوانى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ئیدر یاشار ئاککوش و ئەیلەم چەلیک سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان هەدەپە تاوەکو ئێستا لە ئامەد، مێردین، وان، ئێلح، جۆلەمێرگ، سێرت، قەرس و ئیدر سەرکەوتنى بەدەستهێناوە.

ر.م