هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی سوور گیران
فیلیز بولوت تەکین و جەماڵ ئوزدەمیر هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد، کە لە ٢٠ی کانوی یەکەم دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکرا.
فیلیز بولوت تەکین و جەماڵ ئوزدەمیر هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی سووری ئامەد، کە لە ٢٠ی کانوی یەکەم دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ بڕیاری گرتنیان بۆ دەرکرا.
ئەمڕۆ فیلیز بولوت تەکین و جەمال ئوزدەمیر لەگەڵ یڵماز ئەکەن ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سوور، راپێچی بەردەم دادگا کران.
دەستەی داواکاری گشتی تورک زۆر هەوڵیدا بولوت تەکین و ئوزدەمیر بە تاوانی "ئەندامبوون لە رێکخستن" بگیرێن و دادگاش بە هەمان بیانو بڕیاری گرتنی بۆ هەردووکیان دەرکرد.
دواتر یڵماز ئەکەن ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سوور بە کەفالەت ئازاد کرا.
هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی سوور لە ٢٠ی کانونی یەکەم دەستگیر کرابوون. هێزەکانی پۆلیسی تورک بێڕێزییەکی زۆریان بەرامبەریان کردبوو، هەروەها چەکیان لەسەر سەری هەردوو هاوسەرۆکەکە دانابوو، بەو شێوەیە دەستگیر کرابوون.
ز.ش