هەولێر بووەتە ناوەندێک بۆ داڵدەدانی تاوانباران
سەرنجڕاکێشە زۆربەی ئەو بەرپرس و کەسایەتییە عێراقییانە، کە لەلاین دادگاوە بە تۆمەتی گەندەڵی یاخواد تیرۆر تۆمەتبار دەکرێن لە شاری هەوڵیر خۆیان حەشار دەدەن.
سەرنجڕاکێشە زۆربەی ئەو بەرپرس و کەسایەتییە عێراقییانە، کە لەلاین دادگاوە بە تۆمەتی گەندەڵی یاخواد تیرۆر تۆمەتبار دەکرێن لە شاری هەوڵیر خۆیان حەشار دەدەن.
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق، لە کابینە جیاوازەکانی عێراق دا چەندین کەسایەتیی عێراقی لەلایەن دادگاوە تاوانبار کرابوون بە کاری گەندەڵی و تێرۆر. ئەو کەسانە خۆیان رادەستى دادگا نەدەکرد بەرەو شاری هەولێر ڕایاندەکرد و لەلایەن دەسەڵادرانی هەولێرەوە داڵدە دەدران و دواتر ڕەوانەی لای دەوڵەتی تورکیایان دەکردن. دووبارە بوونەوەى ئەو حاڵەتە بۆ ماوەى چەند ساڵ وایکردووە، هەولێر وەک ناوەندی داڵدەرانى تیرۆر و گەندەلیى لێ بێت.
تارق هاشمی
مانگی ئایاری ٢٠١٢ پۆلیسی ئینتهرپول لەسەر داوای عێراق بە تۆمەتی تاوان و تێرۆر ناوی تارق هاشمی سەرکردەی ئیسلامیی ئیخوانی، کە هاوکات جیگری سەرۆک کۆماری عێراق بوو کردە لیستی سووری داوەکراوەکانی و داوای رادهستکردنی تاریق هاشمی جێگری سهرۆکی ئهو کاتی عێراقی کرد،. تارق هاشمی بە یارمهتیدانی تیرۆریستان تۆمهتبارکرابوو، بهڵام ناوبراو خۆی گهیانده ههولێر و لهلایهن دهسهڵاتدارانی ئهو شارهوه داڵدهدرا. دواتریش هەر لەڕێى هەوڵیرەوە خۆی گەیاندەی دەوڵەتی تورکیا. دەوڵەتی تورکیاش، کە وەک ناوند و قەڵایەکى بۆ داڵدەدانی تێرۆریستان لێهاتووە، تاکو ئیستا تاریق هاشمی داڵدەداوە.
ئەسیل نوجێفی
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی پارێزگای نەینەوا، کە لە سەردەمی ئەودا لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ پارێزگای موسڵ لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ( داعش) داگیر کرا. دواتر ئەو پارێزگارە لە ١٨ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٦ بە تۆمەتی هاوکاریکردنی سیخوڕیی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەلایەن دادگای تاوانەکانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام ناوبراو لە شاری هەولێر خۆێ حەشاردا و لەلایان دەسەلاتدارانی ئەو هەرێمەوە داڵدەدرا و ڕادەستیان نەکرد.
نەوافل عاکوب
رۆژی (یەكشەممە)ی رابردوو لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا بەهۆی ژێر ئاوكەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری لە شاری موسڵ و گیانلەدەستدان و برینداربوونی سەدان هاووڵاتی لەو رووداوەدا، نەوفەل عاكوب و هەر دوو جێگرەكەی لە پۆستەكەیان دوورخرانەوە.
چوارشەممەی ڕابردوو دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای موسڵ فەرمانی دەستگیركردن و قەدەغەكردنی گەشتی بۆ نەوفل عاكووب پارێزگاری موسڵ و ٧ بەرپرسی دیكەی ئەو پارێزگایە دەركرد.
لە نووسراوەكەی دادگای تێهەڵچوونەوەی موسڵ دا، كە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و بازگە و خاڵە سنوورییەكان و سەرجەم فڕۆكەخانەكان كراوە، داوایان لێدەكات كە رێگری بكەن لە گەشتكردنی نەوفل عاكووب پارێزگاری موسڵ و ٧ بەرپرسی دیكەی دیوانی پارێزگای موسڵ.
بەپێی نووسراوەكانی دادگای موسڵ زۆرینەی ئەو بەرپرسانە، كە بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لە ئێستادا لە شاری هەولێر نیشتەجێن.
تهواوی ئهوانهی بڕیاری قهدهغهی گهشتكردنیان بۆ دهركراوه له موسڵ له نێویاندا پارێزگاری پێشوو به ماددهی ٣٤٠ له یاسای سزادانی عیراقی لهلایهن دادگاوه تۆمهتباركراون.
بهپێی ئهو مادده یاساییه ههر فهرمانبهرێك به ئهنقهست زیان بگهیهنێت به سامانی گشتی و بهرژهوهندیی ئهو شوێنهی ئیشی تێدا دهكات سزادهدرێت به زیندانی بۆ ماوهیهك له حهوت ساڵ زیاتر نهبێت.
لیستی دواکراوەکانی دادگای موسڵ لە ڕوداوی نقومبوونی بەلەمەکەی موسڵ بەم شیوەیەی خوارەوەیە:
١- نوفڵ حمادی سوڵتان
٢- عەبدولکەریم عەلی فازڵ
٣- منی عەبدولکەرم عەبدولمەجید
٤- واجد جەعفەر حەبیب
٥- کەفاح محەمەد شەهاب
٦- باسل مەحمود موحسین
٧- نازک ساڵح محەمەد
ر.م