هەوڵدانێکی چەتەکانی داعش بۆ چوونە ناو کامپی مەخمور پووچەڵ کرایەوە

گروپێک چەتەی داعش ویستیان بە نهێنی بچنە ناو کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پاراستنی جەوهەری ئەو هەوڵدانەیان پووچەڵ کرایەوە و چەتەکان هەڵهاتن.

بەپێی زانیارییەکانی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری، گروپێک چەتەی داعش کە دەیانویست بە نهێنی لە باشوری کامپەکەوە بچنە ناو کامپ، لەلایەن هێزەکانیانەوە هەستی پێکراوەو هەوڵدانەکەیان پووچەڵ کردووەتەوە.

هێزەکانی پاراستنی جەوهەری باس لەوەشدەکەن، بەبێ ڕوودانی شەڕ، چەتەکان بە ناچاری کشاونەتەوەو هەڵهاتوون و دۆخی ناو کامپ ئارامە.

جێگای باسە، لە کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆوە، هێلیکۆپتەرو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشێوەیەکی بەردەوام بەسەر ئاسمانی کامپەکەدا دەسوڕێنەوە.