هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی هاوڕێمان دونیا دەستان دەکەینەوە

هەپەگە ناسنامەی گەریلا سینەم یوسف (دونیا دەستان)ی ئاشکرا کرد کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لە قەندیل شەهیدبوو و بە ڕێزەوە یادی کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارە شەهیدبوونی دونیا دەستان ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شیوەیەیە:

لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی قەندیلی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هاورێمان دونیا (سینەم یوسف) شەهید بوو. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: دونیا دەستان

ناو و پاشناو" سینەم یوسف

شوێنی لەدایکبوون: دێریک

باوک و دایک: وەدیعە و محەمەدئەمین

کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ / قەندیل

هاورێکەمان دونیا دەستان لە ساڵی ١٩٩٤ لە ناوچەی دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە کە هەڤاڵێکی زۆر وڵاتپارێزبوو. لە ساڵی ٢٠١١ دا بە دەستپێکردنی شۆرش هاوڕێ دونیا بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکە کرد و لە هێڵی پەکەکدا خۆی پەروەردە کرد و ئەرکە شۆرشگێریەکانی جێبەجێ کرد. هاوڕێ دونیا بە کەسایەتی زیندووی خۆی بوو بە هاوڕێیەک لە هەموو ڕووەکانی ژیاندا جۆش و خرۆشی نەخشاند. هەموو کاتێک بە عەشقێکی گەورە خاوەنداری لە شۆرش دەکرد و لە ڕێزەکانی پێشەوەی شۆرشدا بوو. لەو ڕۆژەوەی بەشداری کرد بە شێوەیەکی فیداکاری و دیدایی جوڵایەوە. بووە میلیتانێکی ئاپۆیی کە جێی خۆی لە دڵی هاورێکانیدا گرت. بە تۆڕەیی دژی دوژمن و بە خۆشەویستی بۆ وڵات و دڵسۆزی بۆ پارتی و ڕێبەرایەتی بۆ ئێمە هەموو کاتێک نمونە بوو. بەرپرسیاری و ئەرکی ئێمە ئەوەیە خەیاڵی ئەو شەڕڤانەی ئازادی بە رێزەوەی جێبەجێ بکەین."

ف.ق