هەپەگە: بەڕێزەوە یادی شەهیدانی مێردین دەکەینەوە
هەپەگە ئەوسێ گەریلایەی کە لە مێردین شەهید ببوون، بە ڕێزەوە یادیان دەکاتەوە و ڕایگەیاند "بەڵێن دەدەین میراتی تێکۆشانی شەهیدانی خۆمان سەربخەین".
هەپەگە ئەوسێ گەریلایەی کە لە مێردین شەهید ببوون، بە ڕێزەوە یادیان دەکاتەوە و ڕایگەیاند "بەڵێن دەدەین میراتی تێکۆشانی شەهیدانی خۆمان سەربخەین".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئەو گەریلایانەی لە مێردین شەهید بوون، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ڕاگەیاندراوی ڕۆژی ١٣ی ئەیلول/٢٢ی خەرمانان ڕامانگەیاندبوو کە لەدژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە ٧ی ئەیلول/١٦ی خەرمانان لە ناوچەی ئۆمەریانی مێردین دەستیپێکرد هێزەکانمان چالاکییەکیان کرد، لە ئەنجامدا بەڕێوەبەری هێزە تایبەتەکانی مێردین و ١٠ سەربازی دیکەی دوژمن کوژران و سێ هەڤاڵی ئێمە بە گیانفیدایی شەڕیان کرد و شەهید بوون. زانیاری بەرفراوان لەبارەی ئەو هاوڕێیانەی ئێمە کە شەهیدبوون عەگید، بەسێ و کارکەر بەم شێوەیەیە:
ناسناو: عەگید ئاسێ
ناو پاشناو: موسلیم گوندوزالپ
شوێنی لەدایکبوون: ڕحا
دایك-باوک: عالیه- محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩/ ١٧ی خەرمانان- مێردین
ناسناو: بهسێ ئانووش
ناو پاشناو: لوفتیه ئاجهر
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
دایك-باوک: زوبهیده-عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩/ ١٧ی خەرمانان- مێردین
ناسناو: كاركهر ماسیرۆ
ناو پاشناو: خەلیل ئەردەم
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
دایك-باوک: توركان- سلێیمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩/ ١٧ی خەرمانان- مێردین
هاوڕێ عەگید لە ساڵی ١٩٨٥ لە ناوچەی پرسوسی ڕحا لەدایک بوو. لە بنەماڵە و ناوچەیەکی وڵاتپارێز گەورە بوو. لە تەمەنێکی بچوکەوە لەژێر کاریگەریی شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادی دژی داگیرکەرانی کوردستان گەورە بوو. لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. هاوڕێ عەگید لە ماوەیەکی کورتدا لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشت. لە بەرەکانی شەڕدا بە بوێری و شەڕڤانی و بە ڕۆح گیانفیدایی بووە فەرمانداری شەڕ و ژیان. عەگید لە ساڵی ٢٠١٦ چووە ئیالەتی مێردین کە یەکێک بوو لە ناوەندەکانی شەڕ، هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرەکانی شەڕ بوو، هەتا دوا ساتی ژیانی بە بەڵێنی کۆتایی پێهێنانی ئەسارەتی سەرۆک ئاپۆ هەڵسوکەوتی کرد و بەشداری کاروانی نەمران بوو.
هاوڕێ بەسێ ئانووش، لە ساڵی ١٩٩٠ لە مێردین لەدایک بووە، لە ئامەدی پایتەختی کوردستان گەورە بوو. هەڤاڵ بەسێ زوو تێگەیشت کە بۆ ئازادی گەلی کورد دەتوانێت باشتر کار بکات و بەو بۆچوونەوە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە بوو. لە هەر شوێنێک بوو، هەوڵی دەدا خۆی پەروەردە بکات، بە مۆراڵ و جۆش و خرۆشەکانی لە هەموو شوێنێک بووە پێشەنگ. بە چەمکی ئەو ژنەی شەڕ دەکات جوان و ئازاد دەبێت، هەڤاڵ بەسێ دەستی بە خەبات و تێکۆشان کرد. بۆ ئەوەی ببێتە شۆڕشگێڕێکی گیانفیدای ڕێبەرایەتی، لە ماوەیەکی کورتدا شارەزایی پەیدا کرد و بە ئەرکی فەرماندەیی هەڵسوکەوتی دەکرد. هەڤاڵ بەسێ لە ژیاندا هەمیشە لە پێشەوە بوو، بۆ ئەوەی لە پێشەوە تێبکۆشێت ڕووی کردە مێردین و لە شوێنی خۆی لەدژی داگیرکەر شەڕی کرد و خۆی بە مافداری شەهیدبوون دەبینی و گەیشتە کاروانی شەهیدان.
هەڤاڵ کارکەر ماسیرۆ، لە ساڵی ١٩٨٧ لە مێردین لەدایک بوو. لە ناوچەیەک کە هەستی وڵاتپارێزی تێدا بەهێزە گەورە بوو. لە کاتێکدا هێرشی دەوڵەتی تورک قورس بوو، لە ساڵی ٢٠١٥ بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکەی کرد. هاوڕی کارکەر لە ناو گەنجاندا لە چەندین شوێن چالاکانە تێکۆشا. هەر لەو خاکەی لەدایک بوو، بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلاشی کرد. هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشان بوو دژی دوژمن، بە لەخۆبردویی و دروستی و گیانفیدایی خۆی، لەناو هەڤاڵانی ببوە خاوەن پێگەیەکی تایبەت. بە بزەکانی نیشانی دەدا چەندە تامەزرۆی ئازادییە. هاوڕێ کارکەر شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینە بوو. هەمیشە هەوڵی دەدا ئەرکەکانی بەبێ کەموکوڕی جێبەجێ بکات. هەتا دوا ساتی شایستەی گەلی کورد و شۆڕش و شەهیدانی شۆڕش بوو.
پرسە و سەرەخۆشی سەرەتا لە بنەماڵەی شەهیدانمان عەگید، بەسێ و کارکەر دەکەین، سەری گەلی کوردستانی وڵاتپارێز خۆش بێت، بەڵێن دەدەین ئەو میراتەی تێکۆشان کە شەهیدان بۆیان بەجێهێشتووین سەربخەین" .
ک-ش