هەپەگە: لە جولەمێریگ ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەنگەری سوپای دوژمن تێکشکا و ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
گەریلاکانی هەپەگە لە جولەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەنگەری سوپای دوژمن تێکشکا و ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
هەپەگە ئاشکرای کرد کە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی-یان لە باشووری کوردستان کردە ئامانج.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل دەربارەی چالاکی گەریلاکانی ڕاگەیەنراوێکی بلاو کردەوە.
' لەچەلی سەنگەرەکانی دوژمن تێکشا، ٣ سەرباز کوژران'
لە ڕاگەیەنراوەکەی گەپەگەدا هاتووە: " هێزەکانمان لە جوارچێوەی هەڵمەتی سۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز وشەهید ئاگریدا، لە ٢٨ی حوزەیران/٧ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەکدا لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا کە لە گردی کوردان-ی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ جێگیر ببون چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزیکی سەخت لە سەبگەرەکانی دوژمن درا و توانرا ٢ سەنگەری دوژمن تێکبشکێنن ، هەروەها لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران."
' هێرشی ئاسمانی لە گاری، هەفتانێن، میتێنا وسیدەکان'
لەبارەی بۆردومانەکانی سوپای تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ڕۆژەکانی ٢٧ و ٢٨ی حوزەیران/٦ و ٧ی پووشپەڕ ڕایگەیاند: لە٢٧ی حوزەیران/٦ی پووشپەڕ کاتژمێر ١١:٠٠ی نیوەڕۆ ناوچەی ئەرگەنی سەربە گارێ و هەروەها دەڤەری کەشانی سەربە ناوچەی هەفتانین و ناوچەی ستوونای سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردوومانکرد، ڕۆژی ٢٨ی حوزەیرن/٧ی پووشپەڕ کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتییانیان لە سیدەکانی باشوری کوردستان کردە ئامانج.
ک-ش