هەپەگە لە جوودی گورزی سەرکەوتووی لە سوپای تورکدا

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەدەپە ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە هەرێمی چیای جوودی شڕنەخ گورزی سەرکەوتوویان لە یەکەیەکی سوپای تورکداوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد،"سوپای داگیرکەری تورک کاتێک لە هەرێمی جوودی دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە، بووەتە ئامانجی هێزەکانمان."

لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەوترێت،"٣١ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی چیای جوودی شڕنەخ، لە گۆڕەپانی ناوسەری جوودی دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هێزەکانمان (یەژاستار) لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید رزگار گەڤەردا کە لە هەرێمەکە بەردەوامە، ٣ی حوزیەران کاتژمێر ٠٩:١٠ لە ڕێڕەوی جەواهیری شاخەکە سوپای تورکیان کردە ئامانج. لە چالاکیەکەدا گورزی سەرکەوتوو لە یەکینەکانی دوژمندرا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا."

هەپەگە باسی ئەوەشی کرد، ٤ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە هەرێمی مەتینا، گۆرەپانی گۆلکا کاتژمێر ١٣:٠٠، لە هەرێمی زاپ، گۆرەپانی شکەفتا برینداران کاتژمیر ١٩:٠٠، لە هەرێمی حەفتانینیش لە گۆڕەپانی شابانیک کاتژمێر ٢٠:٠٠ دەستیان بە بۆردومان کرد.

هەپەگە ئاشکرای کرد کە بۆردومانەکە زیانی بە هیزەکانیان نەگەیاندووە."

ف.ق