هەپەگە: لە خواکورک ٤ سەربازی تورک کوژران
هەپەگە لە هەرێمی خواکورک لەدژی سەربازانی تورک لە گردی شەهید دەرویش چالاکی ئەنجامدا. بە پێی راگەیەنراوی هەپەگە زیاتر لە ٤ سەرباز کوژراون. لە چەلیش هێزەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا.
هەپەگە لە هەرێمی خواکورک لەدژی سەربازانی تورک لە گردی شەهید دەرویش چالاکی ئەنجامدا. بە پێی راگەیەنراوی هەپەگە زیاتر لە ٤ سەرباز کوژراون. لە چەلیش هێزەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیی گەریلاکانیی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ٣٩ی کانونی دووەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە هەرێمی خواکورکی سەر بە هەرێمی پاراستنی میدیا لەدژی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گردی شەهید دەرویش چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بارەگاکانی دوژمن کرانە ئامانج، سەنگەرەکانیان بە تەواوی ڕووخێنران و بە پێی زانیاریەکانمان ٤ سەربازی دوژمن کوژراون. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە چەکی قوڕس هەرێمەکەی تۆپباران کرد و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی بە هەلیکۆپتەری سکۆرۆسکی لە هەرێمەکە دوورخستەوە.
هێزەکانمان لە ٣١ی کانونی دووەمدا (ئەمڕۆ) کاتژمیر ٠٩:٤٠ لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی کۆردینە چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە بەر سەنگەر و بارەگاکانی دوژمن کەوت. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە."
ف.ق