هەپەگە: لە شاخێ ١٣ سەرباز و کۆنترا کوژران

گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە لە بەرزاییەکانی شاخێ لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی گواستنەوە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ١٣ سەرباز و کۆنترا کوژران و ئەوانەی کوژراون کرێکار نین، بەڵکو یەکەی تایبەتی کۆنترای سوپای تورکن.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"سوپای داگیرکەری تورک لەسەر گردی چەلێ بوکای هەرێمی کاتۆ خەلیلای ناوچەی شاخێی وان دەستی بە دروستکردنی قەڕەقۆڵ کرد. هێزە داگیرکەرەکان بە یەکینەی کۆنترا و سەربازەکان هەوڵ دەدات کە ئاسایشی ڕێگای قەڕەقۆلەکە بپارێزن. هێزەکانمان یەکینەکانی دوژمنیان ماوەیەک خستە ژێر چاودێریەوە و دواتر ٨ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٠٠ لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدا مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لەدژی ئۆتۆمبێڵی جۆری گواستنەوەی داگیرکەران چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. چالاکی لەدژی ئۆتۆمبێڵەکە ئەنجامدرا کە کۆنترا و سەربازیان تێدابوو. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێڵەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و ١٣ سەرباز و کۆنترا کوژران و ٢ سەربازی دوژمنیش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورک سەربازی و کۆنتراکانی کە کوژراو و بریندار ببوون لە ڕێگەی میدیاکانی خۆیەوە وەک کرێکار لەقەڵەمدابوو و بەو شێوەیە هەواڵی درۆی بڵاوکردەوە. بەڵام ئەو کەسانە یەکە تایبەتەکانی دوژمن بوون کە لە سەربازە تایبەتەکان و کۆنتراکان پێکدەهاتن.

٤ی حوزەیرانیش بە شەو سوپای داگیرکەری تورک لە بەرزاییەکانی مەهسەرتێی مێردین دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. داگیرکەران بە شەو ناوچەیەکان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٢ هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان دواتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت."

ف.ق