هەپەگە لە شەمزینان چالاکیى سابوتاژی ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان لە شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکی سابوتاژیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى دەوڵەتى تورک ئەنجامداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان لە شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکی سابوتاژیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى دەوڵەتى تورک ئەنجامداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) راگەیاندراوێکى لەبارەى چالاکیى هێزەکانیان لە شەمزینان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هێزەکانیان لە شەمزینانى پارێزگاى جۆلەمێرگی باکووری کوردستان لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر چالاکیى سابوتاژیان ئەنجامداوە.
لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا ئەوەش هاتووە:
"هێزەکانمان لە چوارچێوەى هەڵمەتى شۆڕشگێڕیى شەهید باگەڕ و شەهید رۆنیا لە ئێوارەى ٢٧ی ئەیلول / ٥ی رەزبەر لە دژی ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى جۆری ریۆی لە نێوان بنکەى سەربازیى موسەکا و مێرگێ، کە بەرەو شەمزینان دەڕۆیشت چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا.
لەو چالاکییەدا هەموو سەربازانى ناو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە کوژران و ئۆتۆمبێلەکەش تێکشکێنرا. لە دواى چالاکییەکە سوپای تورکی داگیرکەر لە دەورووبەری شوێنى چالاکییەکە ئۆپەراسیۆنێکى دەستپێکرد و لە ٢٨ی ئەیلول / ٦ی رەزبەر ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ ئەنجام پاشەکشەى کرد. یەکینەکەی ئەنجامدەری ئەو چالاکییە بە سەلامەتی گەڕانەوە بارەگاکانى خۆیان.
لە ٢٣ی ئەیلول / ١ی رەزبەر سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی پانچا و گۆڕەپانی مەنگەنەی ناوچەى پایزاوا ئۆپەراسیۆنێکى دەستپێکرد. ئەو ئۆپەراسیۆنە بەبێ ئەوەى ئەنجامێک بە دەست بهێنێت لە ٢٧ی ئەیلول / ٥ی رەزبەر پاشەکشەى کرد".
ژ.ت