هەپەگە: لەچەلێ ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران

هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانیدا ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا ناسنامەی گەریلایەکی هەپەگە ئاشکرا کراوە کە لە ناوچەی ئاڤاشین بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای تورکیاوە شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هیزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگ دەربارە چالاکی گەریلا لەچەلێ وهێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.

' لەچەلێ ٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران'

" هێزەکانی ئێمە لە ڕۆژی ٢٨ی تەشرینی یەکەمدا لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەکدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لەسەرگردی کوردینەی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا سەنگەرەکانی دوژمن بەتەواوی تێکشکێندران و٣ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. سوپای داگیرکەری تورکیا دوای ئەوچالاکییە ناوچەکەی تۆپبارانکرد.

لە ڕۆژی ٢٨ی تەشرینی یەکەم لەکاتژمێر٠٧:١٠ بەیانی فڕۆکەجەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا دەورووبەری ڕوباری خواکورک-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.

گەریلایەک بەهۆی بۆردومانەوە شەهید بوو'

لەهەمان ڕۆژ و لەکاتژمێر ١٧:٠٠ بۆ ١٨:٠٠ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا هەرێمی ئاڤاشین-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد . بەهۆی ئەوبۆردومانەوە هەڤاڵێکی ئێمە بەناوی کوورتای نسێبین شەهید بوو.

ناسنامەى هەڤاڵە شەهیدەکەمان

نازناو: کوورتای نسێبین

ناو و پاشناو: عەبدولڕەزاق ئەرەن

شوێنى لە دایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: عەتیە- ڕۆستەم

کات و شوێنى شەهیدبوون: ٢٨ی  تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

هاوڕێی ئێمە کوورتای لەساڵی ٢٠١٥وە بەشداری ناوڕیزەکانی گەریلا بووو.، لەهەموو سوێنێکدا چالاکی دەکرد، بە فیداکاری ولە خۆبوردوویی خۆی بەخێرایی جێگەی خۆی لەناوهاوڕیانیدا گرت.

لەهەموو شەرت ومەرجێکدا هەوڵی دەدا کە هزروفەلسەفەی ڕێبەرئاپۆبکاتە هەوێنی کاروخەباتی خۆیی. هەربۆیە بەشداری هەموو پەروەردەکانی دەکرد. لە کۆتاییدا لەکاتێکدا لە ناوچەی ئاڤاشین لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕی دەکرد، گەییشتە کاروانی شەهیدان.وەک هاوڕیانی ناوبراو ئێمە بەڵێن دەدەین کە درێژەدەری ڕێگەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بین وئاڵای ئازادی سەر بخەین."

ک-ش