هەپەگە ناسنامەى ٥ گەریلاى شەهیدى بڵاوکردەوە

هەپەگە ناسنامەى ٥ى گەریلاى بڵاوکردەوە، کە رۆژی ١٧ى حوزەیران لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ لە شەڕ لە دژ بە سوپاى داگیرکەرى تورکیادا شەهید بوون.

ناوەندى راگەیاندن و چاپەمەنیى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) لەبارەى شەهیدبوونى ٥ گەریلاوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "لە دژى هێرشەکانى دەسەڵاتى فاشیستییانەی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر گەلی کورد، گەریلاکانى کوردستان بە شێوەیەکى بێ هاوتا و بێ وێنە لە تێکۆشاندان".

هەپەگە راشیگەیاندووە "فاشیزم ماوەى ٣ ساڵە بە پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیاى سەربازی هێرش ئەنجام دەدات و دەیەوێت کۆتایى بە گەریلا بهێنێت. بەرخۆدانى گەل و گەریلاى کوردستان پێشی لەو سیاسەتانەى دوژمن گرتووە. سوپاى کۆمارى تورکیا، کە لە بەرامبەر هێزى گەریلادا بێچارە بووە. لەبەر ئەو بێچارەییەی شێت و هار بووە، بۆیە بە فڕۆکەى جەنگى و تەکنەلۆژیاى سەربازی و قورسترین جۆری چەکەکانى بەردەستى بەکاردەهێنێت و دەیەوێت ئەنجامێک بە دەست بهێنێت. یەکێک لەو هێرشانە رۆژی ١٧ى حوزەیران لە چیاى گۆڤەند لە ناوچەى شەمزینانى جۆلەمێرگ ئەنجامدار، لەو هێرشەدا ٥ گەریلامان شەهیدبوون".

بەپێى راگەیاندراوەکەى هەپەگە ناسنامەى گەریلاکان بریتین لە:

نازناو: چاڤرەش ئامەد

ناو و پاش ناو: خەبات ئاچکگۆز

شوێنى لە دایکبوون: ئامەد

ناوى دایک و باوک: مەقبولە – وەیسی

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ى حوزەیرانى ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

نازناو: دەلیل یڵدز

ناو و پاش ناو: وەدات ئیشلەیەن

شوێنى لە دایکبوون: وان

ناوى دایک و باوک: ستی - محەمەد

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ى حوزەیرانى ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

نازناو: سارا ستار سەرحەد

ناو و پاش ناو: لەیلا یڵدز

شوێنى لە دایکبوون: وان

ناوى دایک و باوک: خەزاڵ - ئێحسان

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ى حوزەیرانى ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

نازناو: وڵات شەمزینان

ناو و پاش ناو: فیکرەت جاگلل

شوێنى لە دایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوى دایک و باوک: قیمەت - تاجدین

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ى حوزەیرانى ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

نازناو: زەردەشت گراڤی

ناو و پاش ناو: دیادین گیول

شوێنى لە دایکبوون: وان

ناوى دایک و باوک: خەزاڵ - حوسێن

کات و شوێنى شەهیدبوون: ١٧ى حوزەیرانى ٢٠١٨ / جۆلەمێرگ

ر.م