هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی بڵاوکردەوە کە لە سەلماس شەهید بوو

هێزەکانی پاراستنی گەل 'هەپەگە' ناسنامەی گەریلایەکی خۆیان بە ناوی دڵشێر مزگین ئاشکرا کرد کە لە هێرشێکی هێزەکانی ئێراندا لە ١٩ی حوزەیران / ٢٩ى جۆزەردان دا لە سەلماس شەهید بوو بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە راگەیاندراوێکدا ناسنامەی گەریلایەکی خۆیانیان ئاشکرا کرد، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئێراندا لە ناوچەی گردی بەردێ لە ناوچەی حەسەنیەی سەلماس شەهید بوو بوو.

هەپەگە لە لێدوانەکەیاندا ئەم زانیاریانەیان داوە:

"ڕۆژی ١٩ ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ هێزەکانی ئێران لە ناوچەی گردی بەردێ لە ناوچەی حەسەنیەی سەر بە سەلماس دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کردبوو، لەنێوان ئەو هێزانەی ئێران و گەریلاکانی ئێمەدا شەڕێکی دەمکورت ڕوویدابوو. هیزەکانمان لە دژی هێزەکانی ئێران شەڕیان نەکرد، هێزەکانی ئێران هێرشیان کردووە و شەڕیان هەڵگیرساندووە، لەو شەڕەشدا هاوڕێمان دڵشێر مزگین شەهید بوو".

ناسنامەی هاوڕێی شەهیدەکەمان بەم شێوەیە:

نازناو: دڵشێر مزگین

ناو و پاشناو: نەعیم ئوگورلی

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ئایجان- سەلیم

شوێن و کاتی شەهیدبوون: سەلماس - ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ / ٢٩ى جۆزەردان

"هاوڕێمان دڵشێر مزگین لە شاری وان لەنێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایکبووە. لە قۆناغێکدا کە زۆر کەس بەشداری نێو تەڤگەری ئازادی کورد دەبن، هاوڕێمان دڵشێر گەورە دەبێت. بۆیە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە تێکۆشانی ئازادی دەناسێت. هاوڕێمان مزگین لە کەسایەتیی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەدا ڕاستی دوژمنی دەبینی. سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و سڕینەوە کە لەسەر گەلی کورد بەردەوامن، وایان لە هاوڕێمان کرد، کە بەرەو چیاکانی کوردستان بەڕێ بکەوێت".

"هاوڕێمان دڵشێر بە هەستی کوردستانی ئازاد دەژی، لەو ڕۆژەوە بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بووە، بە داخوازییەکی گەورە و بەهێزەوە بەشداری هەموو کارەکانی کردووە. هاوڕێمان دڵشێر بە هەڵوێستى گەنجێتی خۆی و پڕ لە وزەبوون و بە دینامیک، لەهەر شوێنێک کە لێی بووە هاوڕێیەکی نمونەیی بووە، بە رۆحێکی فیداییانەوە جێی خۆی کردبوویەوە لە دڵی هەر کەسێکدا کە دەیناسی. هەتا ڕۆژی شەهیدبوونی بە هەستەکانی وڵاتپارێزیی خۆی، بۆ ئازادی گەلەکەی تێکۆشاوە و بە بڕیارداریەکی گەورەوە جوڵاوەتەوە".

"لە کەسایەتی هاوڕێمان دڵشێر، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەى و هەموو گەلە وڵاتپاریزەکەمان دەکەین. بۆئەوەی خەن و خولیای شەهیدانمان بهێنینە دی، بەڵێن دووبارە دەکەینەوە، کە بە بێ ڕاوەستان بەردەوامیی بە تێکۆشانی خۆمان بدەین".

ر.م