هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە بۆردوومان و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕایگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەشێوەیەکی سیستەماتیک هاوڵاتیانی مەدەنی لە باشوری کوردستان بە ئامانج دەگرێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە ئامانجگرتن و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باشوری کوردستان لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:

" سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٦ و ٢٧ی ئەم مانگە لە گوندی چەمشەریتکێ و چیای زێباری لە ئاکرێ لە سنوری پارێزگای دهۆک-ی بۆردوومان کرد.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورک بەشێوەی ئەنقەست هاوڵاتیان بۆردوومان دەکات، لەم هێرشەدا هاوڵاتیەک بەناوی سەید حەبیب سیرانی شەهیدبوو هاوڵاتیەکی دیکە بەناوی نزار حاجی شابان بە قورسی برینداربوو.

پیلانی سوپای داگیرکەری تورک ئەوەیە کە باشور داگیربکات و بەم ئامانجەش بەشێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیانمان، سوپای داگیرکەر بە ئەنقەست هەرێمە مەدەنییەکان بۆردوومان دەکات، گەلانی ئێمە لەو هەرێمانە بەساڵانە لە واری خۆیان دەژین، سوپای داگیرکەری تورک گەریلاکانی ئازادی دەکاتە بەهانە و دەیەوێت ڕەوایەتی بەو هێرشانە بدات، ئەو هەرێمانەی کە بۆردوومان کراون هیچ گەریلایەکی ئێمەی لێ نییە.

دەبێت بزانرێت هێزی پاراستنی گەلی کوردستان بەشێوەیەکی توند تۆڵە لە سوپای داگیرکەری تورک دەکاتەوە، ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڵاتیە شەهیدەکە بەناوی سەید حەبیب سیرانی دەکەین و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ هاوڵاتیە بریندارەکە دەخوازین".