هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە حەفتانین شەهید بوون
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە ٢١ی تشرینی دووەم لە حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، بەهای تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت.
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە ٢١ی تشرینی دووەم لە حەفتانین لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و ڕایگەیاند، بەهای تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهادەتی هەڤاڵەکانەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شیوەیەیە:
"لە هێرشی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەردا لە ٢١ی تشرینی دووەم لە هەرێمی حەفتانینی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ٣ هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵەکانمان بەم شیوەیەن:
نازناو: بەسە ئازەر
ناو و پاشناو: نورتان ئاتالای
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: ئایتەن و جەمال
شوێن و کاتی شەهادەت:٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/حەفتانین
نازناو: چیچەک کیچی
ناو و پاشناو: گول ساکچاک
شوێنی لەدایکبوون: شرنەخ
دایک و باوک: ڕەیحان و شەریف
شوێن و کاتی شەهادەت:٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/حەفتانین
نازناو:سیاژین دەڤریم
ناو و پاشناو: هیلال باشاک
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: زەهرا و مەحمود
شوێن و کاتی شەهادەت:٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/حەفتانین
هاورێکانمان بەسە، چیچەک و سیاژین لەدژی کۆمەڵکوژی، فشار، هەڵوەشاندن و زوڵمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کوردستان بۆ خوڵقاندنی ژیانێکی بەشەرەف و پاراستنی ئەم ژیانە لە سەردەمی جیاوازدا بەشداریان لە ڕیزی گەریلادا کرد. هاوڕێکانمان کە لە سەردەمی هێرشی قوڕسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد، بە هەلوێستێکی فیدایی، ئەرک و بەرپرسیاریەکانی پارتیان وەرگرت و بە خەباتێکی گەورە تێکۆشانیان کرد. هاورێکانمان بەسە، چیچەک و سیاژین بە بوێری و بە هەڵوێستی بەشەرەفیان لە لایەن هاوڕێکانیانەوە خۆشدەویستران. لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژی و فەلسەفەی ڕێبەرایەتی هەموو ساتێکی ژیانیان بە تێر و پڕی دەرباس کرد. بۆ ئەوەی لەسەر بناغەی ڕاستی ببنە میلیتانەکانی ئاپۆیی، خۆیان بەرەو پێشەوە برد و شارەزا بوون. هاورێکانمان لەم دواییانەدا لە هەرێمی حەفتانین بە ژیان و تێکۆشانیان بۆ هاوڕێکانیان بۆن بە نمونە.
لە سەرەتادا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕستەی بنەماڵە بەڕیزەکانی سەهیدەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین، بەهای تێکۆشانی شەهیدەکان سەردەکەون."
ف.ق