هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە گارە شەهید بوون
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە هەرێمی گارە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون و ڕایگەیاند، بەڵێنی بەدیهێنانی دواڕۆژی ئازاد دەدەین.
هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە هەرێمی گارە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهیدبوون و ڕایگەیاند، بەڵێنی بەدیهێنانی دواڕۆژی ئازاد دەدەین.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامەی شەهیدان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
لە ١٢ی تەموزی ٢٠١٩ دا بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هاوڕێکانمان بۆتان، ڕووبار و زاگرۆس شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: بۆتان جودی
ناو و پاشناو: عومەر کولتەر
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: ئەمینە و مەحمود
کات و شوێنی شەهادەت: ١٢ی تەموزی ٢٠١٩ / گارە
نازناو: ڕووبار ئازاد
ناو و پاشناو: فەرهاد ئەرهان
شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەڕۆم
دایک و باوک: حازیمە و بەهادین
کات و شوێنی شەهادەت: ١٢ی تەموزی ٢٠١٩ / گارە
نازناو: زاگرۆس حەسەکە
ناو و پاشناو: حەمید حامید حەمۆ
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
دایک و باوک: گوڵستان و حامید
کات و شوێنی شەهادەت: ١٢ی تەموزی ٢٠١٩ / گارە
فەلسەفە و بەرپرسیاری ڕێبەر ئاپۆ، بەرپرسیاریی تێکۆشانی نەتەوەیی خستووەتە سەر شانی هەموو کەسێکی کورد و هەستی ئازادی گەلی خوڵقاندووە. بە بیر و بڕوا کە ئازادی گەل بە تێکۆشانی گەورە و باجی قوڕس بەدی دێت، گەلی کورد لە پارچەکانی کوردستان بەشداری لە ڕیزەکانی تێکۆشان دەکەن و تێکۆشانێکی سەخت بەڕێوەدەبەن. ئەوانەی لە ناو تێکۆشاندا بە ڕوحی فیدایی لە ڕیزی پێشەوەدا شەڕ دەکەن، شەهیدەکانمانن. ئاڵای تێکۆشانی شەهیدانمان هیچ کاتێک ناکەوێتە سەر زەوی و هەموو کاتێک قاڕەمانە گەورەکان ئاڵای شەهیدەکانمانیان شەکاندووەتەوە. هاوڕێکانمان بۆتان، ڕووبار و زاگرۆسیش بۆ ئەوەی ببن بە قاڕەمانی پێشەنگی ئەم تێکۆشانەی مرۆڤایەتیە، بەشداریان لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کورددا کرد.
هاوڕێ بۆتان، ڕووبار و زاگرۆس هەر یەکەیان لە پارچەیەکی جیاوازی کوردستان لەدایکبوون و سیاسەتی قڕکردنی لەدژی گەلەکەمانیان بینی و تێگەیشتن تاکە ڕێگای ڕزگاری تێکۆشانی گەریلایە. ئەرک و بەرپرسیاری شۆرشگێری خۆیان هەموو کاتێک بە فیداکاری و بوێری گەورە بەجێهێنا. لەم سەردەمەدا کە دەوڵەتی فاشیستی تورک هەوڵ دەدات بە ڕێبازی قێزەون گەلی کورد و گەریلا لەناوببات، هاوڕێکانمان بۆتان و ڕووبار و زاگرۆس بە قاڕەمانیەکی گەورە تا ساتی شەهیدبوونیان تێکۆشانیان کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێکانمان و لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین و بەڵێن دەدەین دواڕۆژێکی ئازاد بخوڵقێنین."
ف.ق