١٤ کەسی تر لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٤ کەسی تر لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی تەندورستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٤ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران.

تووشبووەکان پێکهاتوون لە: نۆ ژن، چوار پیاو و منداڵێک لە گەڕەکەکانی(سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان) زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا ٣٠٣ تووشبوو تۆمارکراوە، لە نێویاندا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٢ نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

ف.ق