٢٥ چەتەی داعش له كهركووك كوژران
فهرماندهی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی كەركووك ڕایگهیاند، ٢٥ چەتەی داعش لە باكووری ڕۆژئاوای شاری کەرکووک كوژراون.
فهرماندهی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی كەركووك ڕایگهیاند، ٢٥ چەتەی داعش لە باكووری ڕۆژئاوای شاری کەرکووک كوژراون.
لیوا مەعن سەعدی فهرماندهی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی كەركووك ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، لە ئهنجامی دوو بۆردومانی جیای هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان، ٢٥ چەكداری داعش كوژراون و دوو مۆڵگەشیان خاپوور كراوە.
بە گوێرهی ڕاگهیهنراوی ئهو فهرماندهیهی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی كەركووك، هەفتەی پێشوو لە نزیك بەرزاییەكانی شارۆچكەی دوبز لە كەركووك، هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان مۆڵگەیەكی چەتەكانی داعشیان بۆردوومان كردووە، بەهۆیەوە ٦ چەتە كوژراون. ههروهها مۆڵگەیەكی دیكەی چەتەكانی داعش بۆردوومان كراوە كە نزیكەی ٥٠٠ مەتر درێژ بووە، بەهۆیەوە ١٩ چەتەی داعش كوژراون و مۆڵگەكەش بەتەواوەتی وێران كراوە.
سهرچهتهكانیش كوژران
به گوتهی ئهو فهرماندهیه، لهو دوو مۆڵگەیهدا چەند سەركردەیەكی چەتەكانی داعش ههبوون كه پیلانیان دانابوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ناوچە ئازادكراوەكان و ناوەندی شاری كەركووك.
s.m