هەرچەندە لە جۆلەمێرگ و ناوچەکانی سندووقەکانی دەنگدان لە لایەن ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەوە گوازراونه‌ته‌وه، بەڵام به‌شێكی هاوڵاتییان ئێواره‌ی دوێنێ خۆیان گەیانده ئەو گوندانەی کە سندووقی دەنگدانی لێ دانراوه و هەندێکی دیکەشیان لە بەرەبەیانییەوە بەڕێكه‌وتوون. هاوڵاتییان بە پێ ڕێگەیەکی درێژیان بڕی تا گه‌یشتنه شوێنی ده‌نگدان.
دانیشتوانی گوندەکانی تالێ، والتۆ، کەها کلیلا و چه‌می به‌ده‌ل چوونه گوندی دیزە کە سندووقی هەڵبژاردنی تێدا دانراوە. نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه له‌و گوندانه. هاووڵاتیان به‌جۆشه‌وه بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کرد و ده‌ستنیشانیان كرد کە ئەوان ٢٥ کم بە پێ هاتوون تا دەنگی خۆیان بدەن.
s.m