٤٨ پارت و رێکخراوی کوردی لە دژی کودەتاکەی ئاکەپە-مەهەپە ناڕەزایەتیان دەربڕی

٤٨ پارت و رێکخراوی کوردستانی لە ئەوروپا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە بەرامبەر کودەتاکەی دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە لە پەرلەمانی تورکیا لە دژی پەرلەمانتارە کوردەکان ئەنجامیدا، ناڕەزایەتیان دەربڕی.

پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان لە ئەوروپا رایانگەیاند، رژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە، لە پەرلەمان هێرشیان کردە سەر ئیرادەی هەڵبژێردراوی گەلی کورد و دەستوری هەمیشەییان پێشێل کرد و قرکردنی سیاسیان ئەنجامدا.

لە بەیاننامەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی، دەوڵەتی فاشیستی تورک بە فەرمانی ئەردۆغانی دیکتاتور، دەستی بۆ پەرلەمان برد و لە دژی هەر یەک لە لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە و ئەنیس بەربەرئۆغلو ئەندام پەرلەمانی جەهەپە قڕکردنی سیاسی ئەنجامدا.

'لە پەرلەمان قرکردنی سیاسی ئەنجامدار'

لە بەیاننامەکەدا هاوکات باس لەوەش کرا کە، رژێمی فاشیستی ئاکەپە/مەهەپە کە کەوتووەتە ناو ترسی دەسەڵاتداریی خۆیەوە، سیاسەتی قرکردنی کورد و کۆمەڵکوژی ژنان و سیاسەتی ئەشکەنجەدان بەڕیوە دەبات و بەم یاسایە لە دژی پەرلەمان کودەتای ئەنجامدا و جەختشیان کردەوە:" لەیلا گوڤەن و موسا فاریس ئۆغوللاری ئیرادەی گەلی کوردن، راستە ئەم کودەتا جینوسایدە سیاسیە لە دژی هەدەپە و گەلی کورد بەڕێوە چوو، بەڵام بە گرتنی ئەنیس بەربەرئۆغلو بەرفراوانبوونی ئاستی هێرشەکانیان ئاشکرا دەبێت.

'کودەتاچیەکان لە بزوتنەوەی ژنان دەترسن'

ئەم هێرشە لە کەسایەتی لەیلا گوڤەن تایبەتمەندیەکی جیاوازی هەیە کە بە گشتی لە دژی بزوتنەوە و ئیرادەی ژنانی ئازادی گەلەکەمانە. زۆر روون و ئاشکرایە کە رژێمی فاشیست لە بزوتنەوەی ژنان و ئیرادە و تێکۆشانی ئازادی ژنان دەترسێت. بەڵام لەیلا گوڤەن و بە گشتی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد لەگەڵ تێکۆشان و ژیانی ئازاد و خۆڕاگر و شکۆمەندەکەیانەوە، جێی خۆیان گرتووە و ئیدی لە سیاسەت و هێرشی فاشیست و قرکەری ئاکەپە/مەهەپە ناترسن. دیکتاتوریی ئاکەپە/مەهەپە رژێمێکی بێوێنەی فاشیست و کودەتاچی و داگیرکەرە.

'هەدەپەیان لە بەردەم خۆیان وەک رێگر بینی، بۆیە هێرشیان کردە سەر'

ئەم زوڵم و زۆرە بێسنوورەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی فاشیست، بە هۆی ترسەکەیێتی لە تێکچوونی دەسەڵاتی خۆی کە لە دژی ئیرادەی گەلی کوردە. لەگەڵ ئەم هەموو هێرشانەش، هەدەپە رێژەی دەنگەکانی زیاد کردووە و بەندی هەڵبژارتنەکانی تێپەڕاندووە و نوێنەری جیاوازی کۆمەڵگای گەیاندووەتە پەرلەمان و بووە بە دڕکێک لە چاوی ئەو حکومەتەدا.بۆیە ئەم کۆدەتا سیاسیەیان ئەنجامدا، بۆ ئەوەی ئەو دڕکە لە چاوی حکومەتەکەی خۆیان دەربهێنن.

'لە ترسی لەدەستدانی دەسەڵات، دەستیان بە سیاسەتی قرکردنی کورد کردووە'

بە هێرش و داگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان، شەنگال، باشور، باکور و بە کوشتنی سەدان کەسی مەدەنی بە چەکی کیمیایی، بە رێگای جیهادی و چەتە فاشیستەکانیان لە چوارچەی کوردستان، ژن و کچی ئێمەیان رفاند و دەستدرێژیان کردە سەریان و لە بازاری کۆیلەکاندا کڕین و فرۆشتنیان پێکرد. کلتور و هونەر و موزیکی کوردی، تا ئێستاش قەدەغەیە، بارش چاکان بەم هۆکارە کوژرا. ئەم هەموو کردەوانە، بەشێکن لەو سیاسەتانەی کە ئەمڕۆ پەیرەو دەکرێن. گرتنی دەیان هەزار کارمەند و بەڕێوەبەری هەدەپە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، هەمووی لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە کۆمەڵکوژیانەدایە کە لە دژی گەلەکەمان پەیرەو دەکرێت.

'ئەوان لە ناو ترسەکەیان دەخنکێن و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە'

ئەوانەی دەترسن و لە ناو ترسەکەیاندا دەخنکێن، ئەو فاشیستە بکوژ و بێ ئەخلاقانەن! ئێمە هەموومان پشتیوانی ئەندام پەرلەمان، هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و هەموو خۆڕاگرانی دۆزی ئازادی گەل و وڵاتمانین! سەرکەوتن بۆ ئێمەیە، شکستیش بۆ داگیرکەر و قرکەرانە!

ناوی ئەو پارت و رێکخراوە کوردستانیانەی لە ئەوروپا ئەم پەیامە هاوبەشەیان بڵاو کردووەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

١-یەکێتی نشتیمانی کوردستان

٢-بزوتنەوەی گۆڕان

٣-کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەروپا

٤- بزوتنەوەی ژنانی کوردستان-ئەروپا

٥-پارتی شوعی کوردستان-باشور

٦-پارتی زەحمەتکێشان-باشور

٧-پارتی ئازادی و دیمۆکراسی ئێزدیەکان

٨-بزوتنەوەی ئازادی

٩-پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک

١٠-پارتی دیمۆکراتیکی کوردی سوریا

١١-پارتی چەپی کورد لە سوریا

١٢-بزوتنەوەی نوێژەنی کوردستانی-سوریا

١٣-پارتی چەپی دیمۆکراتی کورد لە سوریا

١٤-پارتی دیمۆکراتی کورد لە سوریا

١٥-پارتی چەپی دیمۆکرات لە سوریا

١٦-پارتی رێکەوتنی کورد لە سوریا

١٧-پارتی چاکسازی کورد لە سوریا

١٨-پارتی سەوزی کوردستانی لە سوریا

١٩-پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لە سوریا

٢٠-پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی لە سوریا

٢١-پارتی ئیسلامی کوردستان

٢٢-پارتی کۆمۆنیستی کوردستان

٢٣-بزوتنەوەی کاوە

٢٤-پارتی ژیانی ئازادی کوردستان-پژاک

٢٥-یەکێتی شۆڕشگێری کوردستان

٢٦-کۆمەڵگای دیمۆکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان-کۆدار

٢٧ کۆمەڵگای ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٢٨-پلاتفۆرمی هۆرام

٢٩-پلاتفۆرمی زاگرۆس

٣٠-پلاتفۆرمی یارسان

٣١-یاری کورد

٣٢-بزوتنەوەی کلتور و هونەری کورد

٣٣- Kurdische Gemeinde Stuttgart e.V

٣٤-فیدراسیۆنی عەلەویەکانی کوردستان

٣٥-ناوەندی کۆمەڵەی ئێزدیەکان

٣٦- Kurdische Zentrum Berlin

٣٧-کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان

٣٨-ئەنستیتوی کوردی- ئەلمانیا

٣٩-ئەنستیتوی کوردی- بروکسەل

٤٠-ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات

٤١-یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

٤٢-یەکێتی ئێزدیەکانی سوریا

٤٣- Kurdisch Gemeinde Brandenburg – Berlîn

٤٤- Dachverband der Êzidischen Frauenräte

٤٥- DKF (Deutsch-kurdisches Forum) e.V Dresden

٤٦-کۆنگرەی گەلی میزوپۆتامیا

٤٧-پارتی ئازادی میزوپۆتامیا

٤٨- Kurdistan human rights Association"

ز.ش