٩ ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په و ده‌به‌په له ئیدر زیندانی كران
له‌و ١٥ ئه‌ندام و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په و ده‌به‌په كه به‌ر له ١٢ ڕۆژ له شاری ئیدری باكووری كوردستان ده‌ستگیر كرابوون، ٩ كه‌سیان زیندانی كران.
له‌و ١٥ ئه‌ندام و به‌رپرسه‌ی هه‌ده‌په و ده‌به‌په كه به‌ر له ١٢ ڕۆژ له شاری ئیدری باكووری كوردستان ده‌ستگیر كرابوون، ٩ كه‌سیان زیندانی كران.
ڕۆژی ١٧ی ئادار هێزه‌ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له شاری ئیدر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و ١٥ ئه‌ندام و به‌رپرسی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)یان ده‌ستگیر كرد. له‌نێو ده‌ستگیركراواندا هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له ئیدر شه‌مام كالكان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتیی هه‌ده‌په هه‌بوون.
دوای ١٢ ڕۆژ، ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراوه‌كان برانه دادگه و ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرا. دادگه به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تی ڕێكخستن» بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ٩ له ده‌ستگیركراوان ده‌ركرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانی پیتی «ل»ی پاتنۆسی كردن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندانی كران بریتین له: شه‌مام كالكان، سه‌لامی چه‌كیم، عه‌بدوڵا تۆسوون، تارزان گونه‌ر، ئه‌ینوور تیموور، نووری ئركن، كه‌مال تووران، یه‌نه‌ر ئاكاسلان و خالیس گیونه‌ی. هه‌ریه‌كه له كه‌مال كووم، عه‌لیجان جه‌لایر، ئه‌حمه‌د كاراجا، سادق ئاراس، سادق كرانگ و نه‌شه‌گول جان-یش ئازاد كران.
s.m