٩ پارتی كوردی باكووری كوردستان پلاتفۆڕمی زمانی دایكیان دامه‌زراند
٩ پارتی كورد له شاری ئامه‌د كۆبوونه‌وه و له دژی ئاسمیلاسیۆن، له‌پێناو هاندان و پێشخستنی زمانی دایك پلاتفۆڕمێكیان دامه‌زراند.
٩ پارتی كورد له شاری ئامه‌د كۆبوونه‌وه و له دژی ئاسمیلاسیۆن، له‌پێناو هاندان و پێشخستنی زمانی دایك پلاتفۆڕمێكیان دامه‌زراند.
نوێنه‌رانی ٩ پارتی كوردی باكووری كوردستان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زمانی كوردی، تێكۆشان له دژی ئاسمیلاسیۆن و هه‌وڵدان بۆ فه‌رمیبوونی زمانی دایك له فێرگه‌كان، كۆبوونه‌وه.
نوێنه‌ری ئه‌و پارتانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بوون و دواتر له ناوه‌ندی ڕۆژنامه‌وانانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به زاراوه‌كانی كورمانجی و كرمانجكی (زازاكی) لێدوانی هاوبه‌شیان دا بریتین له: فیلیز بوولووت ته‌كین هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌د-ی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، ئیبراهیم چیچه‌ك هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌د-ی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)، سینان چیفتیوره‌ك سه‌رۆكی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم (ئۆسه‌په)، پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوور (په‌ده‌كه-باكوور)، شه‌ره‌فخان جزیری جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان - توركیا (په‌ده‌كه - توركیا)، مه‌سعوود ته‌ك سه‌رۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان (په‌سه‌كه)، ڤاهیت ئابا جێگری سه‌رۆكی گشتیی پارتی ئازادیی كوردستان (پاك)، سه‌دا دۆغان جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی و مرۆڤ و ئایه‌توڵا ئاشتی وته‌بێژی حه‌ره‌كه‌تی ئازادی.
«ئاسمیلاسیۆن شێرپه‌نجه‌ی زمانه»
پارته‌كان ئاسمیلاسیۆنیان وه‌ك «شێرپه‌نجه‌ی زمان» ناوبرد و داوای تێكۆشینی هاوبه‌شیان كرد له دژی ئاسمیلاسیۆن. لێدوانی هاوبه‌شی ٩ لایه‌نه‌كه وه‌هایه:
«ئێمه وه‌ك ٩ ڕێكخستن و پارتی، له‌پێناو زمانی دایكیی خۆمان كه هاوبه‌ش وبه‌رفره‌وانه، له دژی ئاسمیلاسیۆن كه بووه‌ته شێرپه‌نجه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌پێناو ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ده‌نگمان ده‌رخه‌ین و ئه‌و ده‌نگه‌ش به‌رزتر بكه‌ین كه له گه‌له‌كه‌مانه‌وه دێت، هاتووینه‌ته لای یه‌ك.
[ئه‌مڕۆ زمانمان، سبه‌ینێش نه‌ته‌وه‌كه‌مان شكست دێنێت] ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڕاستییه بووینه‌ته‌وه كه خوێنی لێ ده‌چۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كانمان بپێچین و پێكه‌وه وه‌ڵامێك بدۆزینه‌وه، كۆبووینه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه هاتووینه‌ته لای یه‌كتر، تا له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل، ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان دژی ئاسمیلاسیۆنی زمانی كوردی (كورمانجی، زازاكی) چاره‌سه‌ریی ماوه كورت و ماوه‌درێژ بدۆزینه‌وه.
له ماڵ، كۆڵان، ئۆتۆبوس، نه‌خۆشخانه...
به‌و هۆشمه‌ندییه‌ی كه هه‌ر گه‌لێك به زمان و كولتووری خۆیان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن، ده‌مانه‌وێت كه گه‌له‌كه‌مان له ماڵ و كۆڵانان، له مینی‌بووس و ئۆتۆبووسه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان به كوردی (كورمانجی-زازاكی) قسه بكه‌ن. به‌و مه‌به‌سته ده‌مانه‌وێت بانگی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین كه خاوه‌نداره‌تی له زمانی خۆیان بكه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك له كه‌دار بكه‌ین كه زمانی ئێمه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م له‌ناوچوون، له دژی سیاسه‌تی كردنه یه‌ك شێوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه و نكۆڵی دژ به كوردان، ئاشكرا بكه‌ین، له‌سه‌ر ٣ بنه‌مای بنه‌ڕه‌تی كار ده‌كه‌ین و كۆبووینه‌ته‌وه.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری؛ له‌پێناو زمانه‌كه‌مان كه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت له‌ناوی ببات، له‌گه‌ڵ لایه‌نه پسپۆڕه‌كان، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی كورد، دینامیكه سیڤیل و سیاسییه‌كان ده‌توانین چی بكه‌ین؟ هاتووینه‌ته لای یه‌ك.
ئێمه بڕیاری تێكۆشانی هاوبه‌شمان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی له توركیا به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م زمانی كوردی لاببرێن و له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی تا زانكۆ زمانی كوردی ببێته زمانی فێركاری و له‌گه‌ڵ زمانی توركی ببنه جووته‌زمانی فه‌رمی و په‌سه‌ندكراو.
ئێمه له به‌رانبه‌ر ئاسمیلاسیۆن كه وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ هاتووه، ده‌مانه‌وێت هاواری گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه ڕای گشتیی جیهان و مرۆڤانی خاوه‌ن ویژدان له توركیا، هه‌روه‌ها ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه داموده‌زگه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یونسكۆ، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا... هتد. له‌پێناو مافی زمانه‌كه‌مان داوای هاریكارییان لێ ده‌كه‌ین.
به هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه بڕیاره بنرێن داوا له كادیره سیڤیل و سیاسییه‌كان، له هه‌مووشی گرینگتر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه هاریكاریی بناغه‌ی كولتووری دیموكراتی و هاوپه‌یمانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو كورداندا بكه‌ن. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا ده‌نرێن، هه‌نگاوی كۆتایی نین، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه ئه‌مانه ببنه هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه‌كی نوێ.»
s.m