پارێزگارە فاشیستەکەی ئاکەپە، ئاشکراکردنی راپۆرتی بنپێکارییەکانی قەدەغە کرد!

پارێزگارە فاشیستەکەی ئاکەپە-ی شاری ئامەد رێگای نەدا کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی راپۆرتەکەی لە بارەی بنپێکارییەکان ئاشکرا بکات و قەدەغەی کرد.

پارێزگارە فاشییەکەی شاری ئامەد کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی، لەبارە بنپێکارییەکانی مافی مرۆڤ، کە داوا کرابوو لە چوارچێوەی ساڵیادی مافی مرۆڤدا لە پارکی کوشویۆلوی شارەکە ئەنجام بدرێت، قەدەغەی کرد.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەکە رایگەیاند لەگەڵ ئەوەی رێگا نەدراوە ئەوان راپۆرتەکەیان ئاشکرا بکەن، بەڵام دەچن بۆ پارکەکە و لەوێ گرد دەبنەوە.

ز.ش