پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاری گشتی کۆماریان کرد

پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موەکیلەکەیان سەردانی داوکاری کۆماری بورسەیان کرد.

پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، نەوروز ئویسال، فایق ئوزگور ئەڕول، جەنگیز یورەکلی و مازلوم دینچ بۆ بینینی موەکیلەکەیان جارێکی تر سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە رێگا بە خانەوادە و پارێزەران نادرێت سەردانی دورگەی ئیمڕالی بکەن و گۆشەگیریەکی قوڕس لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت.

ف.ق