پاژك: با هاوڕێیانی زیندانه‌كان كۆتایی به چالاكیی فیدایی بێنن
پاژك داوای له هه‌موو زیندانییه‌كان كرد چالاكیی فیدایی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
پاژك داوای له هه‌موو زیندانییه‌كان كرد چالاكیی فیدایی ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
كۆردیناسیۆنی پارتیی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژك) ده‌رباره‌ی چالاكییه فیداییه‌كانی دژ به گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
پاژك ڕایگه‌یاند: «بانگی هه‌موو هاوڕێیانی خۆمان له زیندانه‌كان ده‌كه‌ین؛ چالاكییه‌كانیان به ڕێبازی فیدایی بوه‌ستێنن. ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هاوڕێمان زه‌هرا ساغلام ده‌كه‌ینه‌وه. بیره‌وه‌ریی ئه‌و پێشه‌نگی تێكۆشانی ئێمه‌یه.»
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆدانی ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیركردنی سه‌ر ڕێبه‌ره‌كه‌مان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ٤ مانگی تێپه‌ڕاند. به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان له خواردن كه به پێشه‌نگایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستی پێكرد، له ١ی ئادار به‌دواوه به به‌شداریی هه‌زاران زیندانی گه‌یشته به‌رزترین ئاست. له‌نێو كۆمه‌ڵگه و ڕای گشتیی دونیادا خاوه‌نداره‌تی له مانگرتنه‌كان ده‌كرێت.
به‌رخۆدانی مانگرتنه‌كان له خواردن كه له زیندانه‌كان، ئه‌ورووپا و چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رده‌وامه، به‌رخۆدانێكی فیداییه. پڕۆسه‌یه‌كی چالاكییه‌كانه كه هه‌موو شتێكی خستووه‌ته پێش چاوی خۆی. به‌رخۆدێران كه چه‌ندین مانگه جه‌سته‌ی خۆیان داوه‌ته به‌ر برسیبوون، له‌پێناو كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری ئێمه هه‌ڵوێستێكی فیدایی پیشان ده‌ده‌ن. به‌رخۆدان كه به ئیراده و پێداگرییه‌كی به‌هێز به‌رده‌وامه، پێشه‌نگایه‌تییه‌كی مێژییه بۆ لێپێچینه‌وه له فاشیزم.
هاوڕێیانی ئێمه‌ی پاژك و په‌كه‌كه له زیندانه‌كان و هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه له به‌رخۆدان دان؛ ئێمه په‌سه‌ندی ناكه‌ین كه له‌بری ئه‌م به‌رخۆدانه به ڕێبازی فیدایی چالاكی بكه‌ن. دیاره هه‌وڵ ده‌درێت له زیندانه‌كان وه‌ك هێڵێكی چالاكی جێبه‌جێ بكرێت. هاوڕێیانی ئێمه له زیندانه‌كان به‌رپرسایه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان كه به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی و به به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره جێبه‌جێی ده‌كه‌ن. ئه‌و كاره‌ی كه له ئێستا به‌دواوه ده‌كرێت ده‌كه‌وێته سه‌رشانی كۆمه‌ڵگه، ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ژن، گه‌نجان، دیموكراته‌كان، هێزه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان و مرۆڤایه‌تیی خاوه‌ن ویژدان. ئێمه بانگی هاوڕێیانی خۆمان له زیندانه‌كان ده‌كه‌ین؛ ده‌بێ چالاكییه‌كانیان به رێبازی فیدایی بوه‌ستێنن. ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هاوڕێمان زه‌هرا ساغلام ده‌كه‌ینه‌وه. یادی ئه‌وان پێشه‌نگی تێكۆشانی ئێمه‌یه. له‌نێو ڕاستیی گه‌ل كه هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ و له‌نێو تێكۆشینی ئێمه‌دا هه‌میشه خاوه‌نداره‌تییان لێ ده‌كرێت.
s.m