پرسە بۆ گۆرەنچ دانرا

بۆ گەریلای هەپەگە مستەفا گۆرەنچ کە لە شەڕی نێوان شەمرەخ و دێرکا چیایێ مازیدا شەهید ببوو، پرسە دانرا.

لەنێوان گوندی شێبا ژێری دێرک و شێبا شەمرەخ لە ١٧ی کانونی یەکەمدا شەڕ ڕوویدابوو. لە شەڕدا گەریلایەکی هەپەگە بە ناوی موستەفا گۆرەنچ شەهید ببوو.

تەرمی گۆڕەنچ دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە گۆڕستانی یەنیکۆی ئامەد بەخاکسپیردرا و لە هۆڵی پرسەکانی گازیلەر پرسەی بۆ دانرا.

ڕاگەیەنرا، دەستوور نەدراوە جگە لە خزمانی گۆرەنچ کەسێکی تر بەشداری لە مەراسیمە بەخاکسپاردنی تەرمی گۆرەنچ بکات.

ف.ق